٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەنسوور بارزانی: دەنگدان بە لیستی ١٩٠ی پارتی دەنگدانە بە کوردستانێکی بەھێز و ئارامتر

سەرچاوە: KDP.info

بەردەڕەش-KDP.info- ئەمڕۆ فەرماندە مەنسوور بارزانی لەقەزای بەردەڕەش لەگەڵ گەنج و لاوانی قەزاکە کۆبووەوە و تێیدا گوتی، دەنگدان بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگدانە بە کوردستانێکی بەھێز و ئارامتر.

ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندە مەنسوور بارزانی، بەئامادەبوونی بەرپرسی لقی نۆی پارتی و بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی لە قەزای بەردەڕەش لەگەڵ گەنج و لاوانی ئەو قەزایە کۆبووەوە و تێیدا فەرماندە مەنسوور بارزانی باسی گرنگی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کرد کە پێویستە ھەمووان بەشداری لەو پڕۆسەیە بکەن و دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.

فەرماندە مەنسوور بارزانی گوتیشی: دەنگدان بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگدانە بە کوردستانێکی بەھێز و ئارام، بۆیە داوا لە ھەموو خەڵک دەکەین بچنە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، کە پارتی دیموکراتی کوردستان لەژێر دروشمی ئارامی و ئاوەدانی و پێکەوەیی و خۆڕاگری کار دەکات و ھەموو ئامانجی پارتی زیاتر خۆشکردنی ژیانی ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و بەھێزکردنی پێگەی ھەرێمی کوردستانە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار