٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قەچاغ: لەم ھەڵبژاردنە پارتی دەنگێکی زۆر بەدەست دێنێت

سەرچاوە: KDP.info
ئاکرێ  -KDP.info- سەرپەرشتیاری بانگەشە لە سنووری لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دۆخی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەم ھەڵبژاردنە زۆر باشە و خەڵک پێشوازییەکی زۆر باش لە لیستی ١٩٠ی پارتی دەکات، بۆیە ئەم ھەڵبژاردنە پارتی دەنگی باش بەدەست دێنێت.
 
قادر قەچاغ، بەرپرسی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرپەرشتیاری بانگەشە لە سنووری لقی نۆی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەھۆی ئەوەی خزمەتێکی زۆری کردووە، ئومێدێکی بۆ میللەتی کورد پەیدا کردووە لە دواڕۆژ دەوڵەتی کوردی لەسەر دەستی پارتی دیموکراتی کوردستان دروست دەبێت، بۆیە بە سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو ھەڵبژاردنە، ئەوەی بۆ ئەو میللەتە نەکراوە دەکرێت، بۆیە ئێستا دۆخی پارتی لە ھەموو کاتێک باشترە و لە هەموو ڕووێک بەھێزە، لەڕووی ئاوەدانی، دیبلۆماسی، پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی ھەرێمی و بانگەوازی یەکگرتوویی کوردستان، بۆیە قەناعەتمان بۆ ھەموو خەڵکی کوردستان دروست کردووە دەتوانین ئامانجەکانی کورد بەدی بێنێت. 
قادر قاچاغ گوتیشی: ئەم ھەڵبژاردنە بۆ کورد چارەنووسسازە، بەتایبەت بۆ پارتی، چونکە دوژمنانی کورد بە فیتی داگیرکەران یەکیان گرتووە بۆ نەمانی پارتی، واتا نەمانی کورد، بۆیە پێویستە خۆڕاگربین و بە ئارامی، ئاشتی و پێکەوەژیان ئەم ھەڵبژاردنە بەڕێوە ببەین و وەڵامی ئەوانە نەدەینەوە کە دژایەتی ئێمە دەکەن. 
قەچاغ باسی لەوەش کرد: ئەوەی دڵسۆزی کوردایەتی بێت پێویستە ئەوانە سزا بدات کە باسی ئەوەیان دەکرد بگەڕێینەوە سەر بەغدا ھەموو مافەکانمان بەدەست دێت، چونکە ئەوانە دەیانەوێت ھەموو قەزیەی کورد ڕادەستی بەغدا بکەن، لەکاتێکدا ئێمە خاوەن قەوارەین و تەنیا پارتی پارێزگاری لێ دەکات، چونکە ئەوانەی خاکفرۆشن لایان ئاساییە قەوارەی ھەرێمی کوردستان نەمینێت، بەڵام ناتوانن قەوارەی ھەرێمی کوردستان لاواز بکەن. 
دەشڵێت: پێشوازی خەڵکی خۆمان بۆ لیستی ١٩٠ی پارتی زۆر باشە و ئامادەن بۆ دەنگدان بەلیستی ١٩٠ی پارتی، ئەوەی گلەیهیشی ھەبێت لە دڵسۆزییەوەیە، بۆیە بەرنامەیەکی زۆر باش جێبەجێ دەکرێت بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن، پارتی ئەمجارە دەنگی زۆر دێنێت، لەبەر ئەوەی لەم کابینەیە خزمەتێکی بەرچاوی خەڵکی کردووە و لە داھاتوو خزمەتی زیاتریش دەکات، بۆیە گەشبینم ئەمجارە پارتی سەرکەوتنی گەورە بەدەست دێنێت، چونکە قەناعەت بۆ خەڵک دروست بووە پارتی نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستانە، داواش لە خەڵکی سنووری لقی نۆ دەکەم بچنە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن. 
 
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار