هه‌ردوو باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی خورماڵ و پێنجوێن كرانه‌وه

هەڵەبجە-KDP.info- هه‌ردوو باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی خورماڵ و پێنجوێن كرانه‌وه، یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه راپه‌ڕینی پارتیش ده‌ڵێت: "ئه‌و پێشوازی و پشتیوانییه‌ی خه‌ڵك له هه‌ردوو قه‌زاكه، ده‌رخه‌ری ئومێدی زۆری خه‌ڵكه به پارتی دیموكراتی كوردستان".
دوێنێ 7ی10ی2024 به ئاماده‌بوونی عەلی حوسێن، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه و راپه‌ڕین، زاگرۆس فەتاح، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسانی دیکە، بە جیا سەردانی قەزای پێنجوێن و ناحیەی خورماڵیان کرد، کە بە ئامادەبوونی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و کادر و ئه‌ندامان لە ناوچەی پێنجوێن و ناوچەی خورماڵ، بارەگاکانی لیژنەی هه‌ردوو ناوچه كرانه‌وه.
دیاری حوسێن، یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه و راپه‌ڕین، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا هه‌وڵێكی نه‌زۆكانه درا و باره‌گاكانی هه‌ردوو لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی سووتێنران، ئامانجیش له سووتاندنی ئه‌و باره‌گایانه، نه‌هێشتنی پارتی بوو، بەڵام له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پارتی له‌م سنووره نه‌مێنێت، كه‌چی بینیمان له كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو باره‌گادا ئاستی ئه‌و پێشوازی و هاتنه‌ی خه‌ڵك، زۆر زیاتر بوو له‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرا، تەنانەت كردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی ناوچه‌ی خورماڵ ئه‌وه‌نده قه‌ره‌باڵغ بوو، له هۆڵی دانیشتنه‌كه و له‌به‌ر ده‌رگای لیژنه‌ی ناوچه خه‌ڵك ئاماده بوو".
حوسێن گوتیشی: "پشتیوانیی خه‌ڵك له پارتی، ده‌رخه‌ری ئومێدی گه‌وره‌ی خه‌ڵكه به داهاتووی ئه‌م حزبه".
دەشڵێ: "چاوه‌ڕوانین رۆژی 20ی ئۆكتۆتبه‌ر مژده‌ی سه‌ركه‌وتن بۆ لیستی پارتی رابگه‌یه‌نین، چونکە پارتی هه‌میشه براوه‌ی یه‌كه‌م بووه، پشتیوانیی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری پێنجوێن و هه‌ورامان و خورماڵیش بۆ پارتی، هه‌میشه جێگای رێزە و به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌شی هاتبوون، جگه له كادر و ئه‌ندامانی خۆمان، خه‌ڵكی نیشتیمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزیش به نامه و ته‌له‌فۆن و سه‌ردانیكردن پێشوازییان له كردنه‌وه‌ی باره‌گاکان كرد".
راشیگه‌یاند: "ئیرادەی پارتییەکان زۆر لەو هەوڵە نەزۆک و ترسنۆکانە بەهێزترە، کە دەیانویست بە پەلاماردانی بارەگاکانمان و شەهیدکردنی پێشمەرگەکانمان، کارەکانمان رابگرن".






