هاووڵاتییانی سلێمانی بۆ KDP: پارتی شایانی ده‌نگه و حزبی كردار و به‌ڵێنه

سلێمانی-KDP.info- هاووڵاتییانی شاری سلێمانی، به ڕاشكاوی باسی پێویستیی كۆتاییهاتنی ئیرهابی فیكری و ده‌سپێكی قۆناغێكی نوێ له پڕۆژه‌سازی، خزمه‌ت، پێكه‌وه‌ژیان و وڵاتسازی ده‌كه‌ن و پارتی وه‌ك نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌تداریی كوردستان ده‌بینن.
هێرۆ نووری، کە هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی سلێمانییە، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتی: بۆیه ده‌نگ به پارتی و لیستی 190 ده‌ده‌ین، به ڕاستی بێزار بووین له ئیرهابی فیكری و ژاوه‌ژاوی بێ ئه‌نجام له پارێزگای سلێمانی، له‌مێژه ئێمه له نێو ئیرهابی فیكریدا ته‌وق كراوین و ڕۆژانه مێشكی ئه‌م خه‌ڵكه به فه‌یكنیوز و ئیرهابی فیكری لێی ده‌درێت، ئێمه بێزار بووین له‌م فه‌وزایه، كه سه‌یری هه‌ولێر و دهۆك ده‌كه‌ین، هه‌ست ده‌كه‌ین ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان به هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه و ناهاوسه‌نگ، له سنووری هه‌ولێر و دهۆك بەجێماوە، پارتی له تاقیكردنه‌وه‌ی خۆی بۆ حوكمڕانی ده‌رچووه و سه‌لماندوویه‌تی ئاوه‌دانی و ئارامی هه‌ر له خۆی ده‌وه‌شێته‌وه، پارتی حزبی دامەزراوەسازییه، پارتی حزبی به‌رنامه‌یه و كاتێك به به‌رنامه‌یه‌كی نوێ حكوومه‌تی نوێ ئاپده‌یت ده‌كات، مرۆڤ ناچار به بیركردنه‌وه ده‌كات و وات لێ ده‌كات به خۆت بڵێی ئه‌م حزبه شایانی ده‌نگه و حزبی كردار و به‌ڵێنه. داوا له خه‌ڵكی پارێزگای سلێمانیی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م ئه‌وه‌ی ده‌نگی به پارتی نه‌داوه، ئه‌م جاره ده‌نگ بده‌نه حزبه به‌رپرسیاره‌كه و لیستی 190.
ئومێد عه‌لی، هاووڵاتییه‌كی تری خه‌ڵكی سلێمانییه، له په‌یامه‌كه‌یدا گوتی: كۆمه‌ڵێك پڕۆژه هه‌نه له 2013وه به هۆكاری جیا جیا و ده‌ستتێوه‌ردانی حزبی و نه‌بوونی سیاسه‌تی ئیداره‌دانی دروسته‌وه وه‌ستاون، ئه‌و پڕۆژانه خزمەتگوزارین، به ڕاستی تاكه حزب له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌كانییه‌وه له حكوومه‌ته‌وه بتوانێ ئه‌م پڕۆژانه به هێزێكی زیاتر بخاته‌وه گه‌ڕ، هه‌ر پارتییه، چونكه ئه‌گه‌ر قه‌یرانی دارایی هه‌بووبێت، خۆ له هه‌ولێر و دهۆكیش عێراق بودجه‌ی بڕیوه و قەیران بووە، باشه بۆ ئه‌وێ له وڵاتێكی گه‌شه‌سه‌ندوو ده‌چێ و ده‌ڤه‌ری ئێمه‌ش وه‌ستاوه و بۆ دواوە گه‌ڕاوه‌ته‌وه، خۆ بودجه‌یه‌كیش هه‌بووبێ ڕاسته‌وڕاست دووله‌ت كراوه، بۆ له‌وێ ئه‌و هه‌موو پڕۆژانه كراون، كه‌چی لێره هه‌ر دیزه به ده‌رخۆنه‌ی ده‌كه‌ن و پاره‌كه‌ی ونه، ئێ ئه‌مه وا له مرۆڤ ده‌كات بیر بكاته‌وه و تێ‌بگا پارتی شتی له هه‌گبه‌دایه بۆ وڵاتداری و مافی خۆمانه ده‌نگ بده‌ینه پارتی. داوا ده‌كه‌م ئه‌وه‌ی تا ئێستا ده‌نگی نه‌داوه‌ته پارتی، ئه‌م جاره له سنووری سلێمانی ده‌نگی بداتێ و تاقی بكاته‌وه، پارتی حزبی خۆڕاگری و به‌رده‌وامی و ئاوه‌دانییه، لیستی 190 هیوامان بۆ ده‌گێڕێته‌وه و له‌م پاشاگه‌ردانییه ڕزگارمان دەکات.
شنیار عومەر، هاووڵاتییه‌كی شاری سلێمانییه و په‌یامی خۆی به‌م شێوه‌یه ده‌گه‌یه‌نێ: پێویسته خه‌ڵكی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، ده‌نگ بده‌نه پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌به‌ر زۆر هۆكار، به تایبه‌تی كه شاره‌كه له ڕووی خزمەتگوزارییه‌وه دواكه‌وتووه، به 50 حزب له سنووری سلێمانی نه‌یانتوانیوه به‌قه‌ده‌ر ڕوبعێكی پارتی خزمه‌ت بكه‌ن، پارتی لە هه‌ولێر، دهۆك، زاخۆ و سۆران پڕۆژه‌ی جیددیی ئاوه‌دانیی پێشکەش کردووە، به‌ڵام سلێمانی كام پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی تێدا كراوه؟ له ڕووی خه‌ده‌مات و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و جاده و بانه‌وه، هه‌موو جاده‌كانی سلێمانی ناكه‌نه شەقامی شه‌ست مەتریی هه‌ولێر و باسی سه‌د مه‌تری و 120 مه‌تری هه‌ر ناكه‌م، كه به حه‌یاتی سلێمانی تا ئه‌مانه حوكمی بكه‌ن شتی وا به‌خۆیه‌وه نابینێ، بۆیه ده‌نگدان به لیستی 190 ڕێگه دروسته‌كه‌یه.
مه‌ولوود قادر حه‌مه، هاووڵاتییه‌كی تری خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سلێمانییه و له په‌یامه‌كه‌ی خۆیدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی، گوتی: له‌به‌ر ئه‌وه پێم باشه ده‌نگ بدرێته پارتی له‌م سنووره، چونكه حزبێكی خاوه‌ن ستراتیژ و روئیا و دنیابینیی نوێیه، پارتی سه‌لماندوویه‌تی خاوه‌نی پرسی كورده، خاوه‌نی سه‌روه‌رییه‌كانی پارستنی كوردستانه، پێشه‌نگی چاكسازییه، حزبێكی سه‌نگین و خاوه‌ن گوتار و فه‌رهه‌نگه، بۆیه داوا له خه‌ڵكی خۆشەویستی سلێمانی دەکەم، ئه‌وانه‌ی تا ئێستا ده‌نگیان به پارتی نه‌داوه، ڕێگه نه‌ده‌ن ئه‌م هه‌له له ده‌ستیان ده‌رچێ، چونكه ئه‌وانه‌ی ئێره لە ڕووی خزمەتگوزاری و ئاوه‌دانییەوه هیچیان بۆ خەڵک نەکردووە، هەر خه‌ریكی ژاوه‌ژاوی میدیایین و حزبی كردار نین.
سه‌لاح جه‌لال




