جوان ڕۆژبه‌یانی بۆ KDP: دروشمی پارتی به‌سه و به یه‌كه‌میش ده‌مێنینه‌وه

ھەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی پێی وایه، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره جیاوازی نێوان پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه زۆر ده‌بێت و ده‌ڵێ: دروشمی پارتی به‌سه بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان.
جوان ڕۆژبه‌یانی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: دروشمی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردن دروشمێكی به‌رپرسیارانه‌یه و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانی دیكه دروشمه‌كانیان ته‌نیا بۆ تێكدانه، تاكه حزب كه پارێزه‌ری كوردستانه پارتی دیموكراتی كوردستانه، دروشمی پارتی به‌سه و پارتی هه‌ر حزبی یه‌كه‌م بووه و به یه‌كه‌میش ده‌مێنێته‌وه.
ڕۆژبه‌یانی گوتیشی: كارنامه‌ی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌موو كه‌رته‌كان ده‌گرێته‌وه، دروشم خۆی له‌خۆیدا پێناسه‌ی ناخی پیسی حزبه‌كانی دیكه ده‌كات كه مه‌به‌ستیان ته‌نیا تێكدانی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه و به‌س.
جوان ڕۆژبه‌یانی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه شكرد: له هه‌ڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبه‌ر سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تۆمار ده‌كه‌ین و جیاوازی نێوان پارتی و هەر لایه‌نێكی دیكه زۆر دەبێت، چونكه ڕێژه‌ی ده‌نگ و كورسییه‌كانی پارتی به شێوه‌یه‌ك ده‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نی دووه‌م هه‌رگیز به‌راورد ناكرێت، ئه‌وه‌نده جیاوازی ده‌بێت.
قائید میرۆ




