٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسرور بارزانی: پارتی ناشکێت

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info-  مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرناڤاڵی جەماوەریی زاخۆدا بۆ پاڵپشتی لە لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمە داخوازیی ئاشتەوایی دەکەین و بەیەکەوە بژین.

دووشەممە 7ـی تشرینی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کەرنەڤاڵی جەماوەریی بۆ  پشتیوانیی و سەرخستنی لیستی 190ی پارتی لە شاری زاخۆ بۆ ناساندنی کاندیدانی لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: زاخۆی جوان و دڵی سەرۆک بارزانی، جەماوەری تێکۆشەر و خۆڕاگری زاخۆ، بوون و دەنگی ئێوە، سەرکەوتنی پارتی لە هەڵبژاردنی داهاتوو مسۆگەرە پشتیوان بە خوای گەورە.

گوتی: پاش دوو هەفتەی دیکە بەرەو هەڵبژاردنێکی چارەنووساز دەچین کە داهاتووی وڵات و پاشەڕۆکی وڵاتەکەمان دیاری دەکات، دەنگی ئێوە و بڕیاری ئێوە شێوازی حکوومڕانی چوار ساڵی داهاتووی وڵاتەکەمان دەکات، بۆیە پێویستە زۆر، پێکەوە هەموومان بەیەکوە بە دەر و دراوسێ و خزم و کەس بچینە سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ سەرخستنی لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەو پارتەی لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە بۆ نەهێشتنی زوڵم و زۆرداری تا ئەمڕۆ بەردەوامە بۆ نەهێشتنی زوڵم و ستەم و ستەمکاری دامەزراوە و تا ئەمڕۆش بەردەوامە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و پێناسەی نەتەوەیی کوردستانی، پارتی دیموکراتی لە ڕۆژی یەکەمەوە تا ئەمڕۆ بە پشتیوانی ئێوە بەردەوام دەبێت، پارتی هەر یەکەم بووە و هەر یەکەمیش دەبێت.

مەسرور بارزانی گوتی: پارتی هەوڵیدایە کوردستان سەرکەوێت و مافەکانی خەڵکی کوردستان بێنە دەست، ناحەزانی پارتیش  هەوڵیانداوە پارتی بکەنە ئامانجی خۆیان و پارتی سەرنەکەوێت، پێشتر بەجۆرێک دژایەتی پارتیان دەکرد و پیلانیان دادەڕشت، ئێستاش بەجۆرێکی پیلان دادەڕێژن، بەڵام بە پشتیوانی خوای گەورە لە 20ـی ئۆکتۆبەر ئەو پیلانانە لەناو دەبەین و پارتی هەر یەکەم دەبێت.

مەسرور بارزانی پارتی داوای ئارامی دەکات، چونکە پارتی لەو باوەڕەدایە میللەتی ئێمە شایستەی ئەوەیە لە ژیانێکی ئارام و وڵاتێکی ئارامدا بژیت، ئێمە داخوازیی ئاشتەوایی دەکەین و بەیەکەوە بژین، چونکە چەندە ئارامی و ئاشتەوایی لە وڵاتەکەماندا هەبێت، پارتی زیاتر پێش دەکەوێت.

گوتیشی: پارتی لەهەر جێیەک بێت جێی دەستی دیارە و ئاوەدانی تێدایە، ئاوەدان و پێشکەوتووە، پارتی داوای پێکەوە ژیان دەکات لەگەڵ هەموو نەتەوە و ئایینی جیاواز و لاینە سیاسییەکان، پێمان وایە بەیەکەوە بین وڵاتەکەمان جوانتر دەبێت و بەهێزتر دەبین، میللەتی ئێمە داهاتووی و پاشەڕۆژی گەشتری هەبێت، پارتی هەمیشە شانازیی بەوە دەکات داکۆکی و پشتیوانی مافی نەتەوە و ئاینەکانە، لەسەر ئە سۆزە بەردەوامە دەبێت و تا ماوین داکۆکی لەهەر تاکێکی ئەو وڵاتە دەکەین.

مەسرور بارزانی گوتی: پارتی دروشمی خۆڕاگریی هەڵگرتووە چونکە خۆڕاگربووە بەرامبەر هەموو پیلان و پەلامارەکانی سەر کوردستان، پارتی خاوەنی جەندین داستانە، هەزاران شەهید و پێشمەرگەی قارەمان و جەماوەرێکی قارەمانە لەبەر ئەوە خۆڕاگ دەبێت و هەر بەردەوامیش دەبێت لە خۆڕاگریی و بەرگریی کردن لە مافی گەلی کوردستان.

مەسرور بارزانی گوتی: هەوڵی زۆر درا بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان کە بە خوێنی شەهیدان و خەباتی پێشمەرگە و زەحمەتی و ماندووبوونی ئەو گەلەیە، لەناو ببردرێت یاخود لاواز بکرێت، گەلێک لایەنی ئەمڕۆ  دروشمیان هەڵگرتووە و داوای دەنگی خەڵکی کوردستان دەکەن، دوێنێ و پێرێ پیلان دادەڕێژی ئەو قەوارەیە نەمێنێت، دوێنێ و پێرێ هەوڵیدا لەگەڵ دەستی دەرەکی دەستی خۆی تێکەڵ کرد، هەوڵیدا مافی خەڵکی کوردستان ڕادەستی بەغدیان کرد و خەڵکی کوردستان تووشی شکست بکەن، بەڵام پارتی ڕێگەی نەدا، ئێستا دێن بە شێوازێکی دیکە قسە لەگەڵ خەڵک دەکەن، بەڵام خەڵک هۆشیارە دەزانێت ڕابردووی هەمووان چییە و دەنگ دەداتە کێ.

گوتی: پەیامی ئێمە بۆ هەموو لایەنەێک کە هەوڵی شکاندنی پارتی داوە، بۆ هەموو ئەوانەی خەونیان بە شکاندنی پارتیەوە دەبینی، بەوان دەڵێین: ئەوانەی هەوڵی شکاندنی پارتییان دا، تووشی شکست بوون، فێر بن، مێژوو فێر بن، پارتی ناشکێت.

هەواڵی پەیوەندیدار