لە ئاکرێ و بەردەڕەش بە گوژمەی ٢ملیار و ٥٠٠ملیۆن دینار پڕۆژە لە بواری وەرزشی ئەنجام دراون
_(2)__2024_10_07_h17m44s22__RM.jpg)
ئاکرێ -KDP.info- سەرۆکی یانەی وەرزشی ئاکرێ گوتی: لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە گوژمەی ٢ملیار و ٥٠٠ملیۆن دینار پڕۆژە لە بواری وەرزشی لە ئاکرێ و بەردەڕەش بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجام دراون.
سەڵاح ئیبراھیم، سەرۆکی یانەی وەرزشی ئاکرێ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە دوو قۆناغ، کۆمەڵێک پڕۆژەی وەرزشی لە ئاکرێ و بەردەڕەش ئەنجام دراون، لە ئاکرێ یاریگای ئاکرێ، دینارتە، گردەسێن و یاریگای بەردەڕەش نوژەن کراونەتەوە، کۆستەرێکیش بۆ بجیل کڕدراوە، سەرۆکی حکوومەتیش پاسێکی بۆ یانەی ئاکرێ کردووەتە دیاری.
سەڵاح ئیبراھیم گوتیشی: قۆناغی دووەمیش یاریگایەکی ١١ یاریزانی لە بجیل و شوێنک بۆ ڕاکردن لە یاریگای ئاکرێ دروست دەکرێت، لە یاریگای بەردەڕەشیش یاریگایەکی حەوت یاریزانی دروست دەکرێت کە گوژمەی تەرخانکراوی پڕۆژەکان زیاتر لە ٢ملیار و ٥٠٠ملیۆن دینارە.
ئیبراھیم باسی لەوەش کرد: لەو کابینەیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زۆرترین خزمەتی پێشکەشی ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش کردوو.
بڵند ئیبراھیم




