مەلا مستەفا بارزانی سڵاوی سەرۆک بارزانی گەیاندە ئامادەبووان

حاجی ئۆمەران-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی تشرینی یەکەمی٢٠٢٤، لە ناحیەی حاجی ئۆمەران، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی، لە درێژەی هەڵمەتی پاڵپشتیکردن بۆ سەرخستنی لیستی ١٩٠ـی پارتی دیموکراتی کوردستان هاوشان لەگەڵ هاووڵاتیانی دەڤەری باڵەکایەتی بەشداری لە کەرنەڤالێکی جەماوەری دانیشتوانی سنووری ئیداری ناحیەی حاجی ئۆمەران کرد.
لەم کەرنەڤاڵەدا ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتی دەڤەری باڵەکایەتی و ڕیش سپی و پیاو ماقولانی دەڤەرەکە و بەرپرسانی ئیداری، حزبی، سەربازی سنوورەکە بەشدار بوون،
لە وتەیەکدا بەڕێز مەلامستەفا بارزانی سڵاوی جەنابی سەرۆک بارزانی گەیاندە ئامادەبووان، هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵ و خەبات و قوربانیدانی خەڵکی ناوچەکە کرد لە هەموو قوناغەکانی بەرگریکردن لە خاکی پیرۆزی کورستان.
بۆ پاراستنی دەستکەوتی خوێنی شەهیدان و قەوارەی دەستۆری هەرێمی کوردستان لە پیلانی دۆژمن و ناحەزان دەبێت هەموومان پێکەوە کار بۆ بەهێزکردنی وڵاتەکەمان بکەین، ئەویش بە پاڵپشتیکردن و سەرخستنی لیستی ١٩٠ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕابەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی.
بەرێزیان داوای لە ئامادەبووان کرد بە گڕوتینەوە لە ٢٠ـی ئوکتۆبەر بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن و دەنگ بدەن بە لیستی جەنابی سەرۆک بارزانی، لیستی ئارامی - ئاوەدانی-پێکەوەیی- خۆڕاگری، لیستی ژمارە ١٩٠ـی پارتی دیموکراتی کوردستان.






