ئافره‌تان پاڵپشتی لیستی 190ی پارتی ده‌كه‌ن

ھەولێر-KDP.info- ئافره‌تان پشتگیری خۆیان بۆ لیستی 190ی پارتی دووپات ده‌كه‌نه‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ڕۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌نگیان بۆ لیستی سه‌رۆك بارزانییه.
ده‌وڵه‌ت دوومان دەڵێ: هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسییه و تاك بڕیار ده‌دات و ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵده‌بژێرێت به‌شدار دەبێ له پرۆسه‌ی یاسا دانانان، به‌تایبه‌تی بۆ ئێمه‌ی ئافره‌ت گرینگه كاندیدی ئافره‌ت بۆ په‌رله‌مانی كوردستان سەرکەوێت تا له خولی داهاتووی په‌رله‌مان به‌رگری له مافه‌كانی ئافره‌ت بكات، من ده‌نگم بۆ لیستی 190ی پارتییه، چونكه ده‌زانم ئه‌و لیسته شایسته‌یه، سه‌ركه‌وتنی لیستی پارتی زامنی مافه‌كانمان ده‌كات له چوار ساڵی ئاینده، داواش له هه‌موو ئافره‌تێك ده‌کەم به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات و لیستی 190 هه‌ڵبژێرێت.
بنار قه‌ره‌نی، چالاكوانی مه‌ده‌نی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ده‌مانه‌وێ هاووڵاتییان سوودمه‌ندبن له مافه‌كانیان، هه‌ر لیستی 190ی پارتی ده‌توانێ زامنی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكات، له‌به‌ر ئه‌وه وه‌ك ئافره‌تێك ده‌نگم بۆ لیستی 190ی پارتییه و به‌هه‌موو توانایه‌ك كار بۆ سه‌رخستنی لیستی پارتی ده‌كه‌م.
ڕاژان ستوونی نووسه‌ر و چالاك له سۆشیال میدیا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: پارتی و بارزانی هه‌موو كات و بەدرێژایی مێژوو له‌سه‌ر بنه‌مای كوردایه‌تی خه‌باتیان كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پارتی و بارزانی به سه‌رچاوه‌ی مێژوو داده‌ندرێن، ئێستاش لە پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن نزیك ده‌بینه‌وه، ده‌نگم بۆ لیستی 190ی پارتییه و مێژووم له‌به‌رچاوه پارتی چی بۆ كوردستان کردووە.
سارا مزووری، بەرپرسی ناوەندی قەرەچۆغی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ده‌نگدان به لیستی 190ی پارتی ئه‌ركی سه‌رشانی ئێمه‌ی ئافره‌ته، چونكه له ڕابردوودا هه‌ر پارتی توانیویه‌تی به‌رگری له مافه‌كانمان بكات، سه‌رخستنی لیستی 190ی پارتی ده‌بێته هۆكارێكی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی ئافره‌ت زیاتر به مافه‌كانمان بگەین.
قائید میرۆ




