د.مەردان خدر: لە ڕۆژانی داھاتوو کۆمەڵێک کاندید دێنە ڕیزەکانی پارتی

ئاکرێ -KDP.info- بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەمڕۆ کاندیدێکی دیکەی سەربەخۆ ھاتە ناو ڕیزەکانی پارتی و لە ڕۆژانی داھاتووش کۆمەڵێک کاندیدی دیکە دێنە ناو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، چونکە دەزانن تەنیا پارتی بەبێ جیاوازی خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات.
د.مەردان خدر، بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند : لە بەردەوامی پشتگیری خەڵکی ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش بۆ لیستی ١٩٠ی پاتی دیموکراتی کوردستان و متمانەیان بە پارتی کە ئایندەیەکی گەش بۆ خەڵک دابین دەکات، ئەمڕۆ سیروان محەمەد شێخزادە وەکو کاندیدی سەربەخۆ بڕیاری دا بێتە ناو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستبەرداری خۆکاندیدکردن بێت و پشتگیری لیستی پارتی بکات، ئەم ھەڵوێستە جێگەی دەستخۆشی و ڕێزە، ھەرچەندە پێشتریش وەکو بنەماڵە کوردپەروەر و پارتی بوونە، ئەمڕۆش بڕیاری داوە بێت پشتگیری لە لیستی پارتی بکات، لە ڕۆژانی داھاتووش ژمارەیەکی دیکەی کاندید دێنە ناو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەست لە لیستەکانی خۆیان بەردەدەن و پشتگیری لە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن.
لای خۆیشیەوە کاندیدی سەربەخۆ، سیروان محەمەد شێخزادە گوتی: دوای ئەوەی بۆم ڕوون بووەوە لیستی ١٩٠ی پارتی و بارزانی تاکە لیستە دەتوانێ خزمەتی خەڵکی کوردستان بکات، بڕیارم دا خۆم لە کاندیدکردن بکێشمەوە و پشتگیری لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بکەم، ھیواداریشم ھەمووان پشتگیری لە لیستی ١٩٠ی پاتی بکەن.
شێخزادە باسی لەوەش کرد: لەمەودوا ماڵ بەماڵ دەگەرێم بۆ ئەوەی دەنگ بۆ لیستی ١٩٠ی پارتی کۆبکەمەوە و پشتگیری زیاتر بۆ لیستی پارتی بەدەست بێنم، چونکە تاکە لیستە بەبێ جیاوازی خزمەتی ھەموو خەڵکی کوردستان بکات، ئەو بڕیارەی داویشمە بۆ ھیچ ئیمتیازاتێک نییە و تەنیا لەپێناو خزمەتکردنی پارتی و بارزانییە.

بڵند ئیبراھیم




