مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (ڕزگار برایم کاکۆ) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ڕزگار برایم کاکۆ) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ڕزگار برایم کاکۆ)
بە غەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ڕزگار برایم کاکۆ)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین هاوخەمی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤




