٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت: دەبێت خزمەتی زیاتری خەڵکی گوندەکان بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحییەکانی سنووری پارێزگای دھۆک کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاریی دەڤەرەکە و چارەکردنی کێشەکانی گوندەکان کرا.

سەرۆکی حکوومەت، بەرپرسانی پارێزگای دھۆکی ڕاسپارد کە پێویستە ڕێز لە ھاووڵاتییان بگرن و ھەموو ھەوڵێکی خۆیان بخەنەگەڕ لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی دەڤەرەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار