٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەنجانی ھەڵەبجە بۆ KDP: ئارامی و ئاوەدانی بە پارتی دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەڵەبجە-KDP.info- کوڕان و کچانی ھەڵەبجە، دەڵێن، کاتی ئەوەیە پارتی لە ھەڵەبجە متمانەی ھەڵبژاردن وەربگرێت و بۆیە ڕۆژی ٢٠-١٠ لیستی پارتی و جەنابی سەرۆک بارزانی ھەڵدەبژێرین، تاکو ئارامی و ئاوەدانی ڕوو لە ھەڵەبجە بکات.

شادان ئەحمەد، ھاووڵاتیەکی پارێزگای ھەڵەبجەیە، لە لێدوانێکی دا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی دەستی ئاوەدانی ھێناوەتە ھەڵەبجە، بۆیە دەزانین پارتی دەتوانێت خزمەت بکات، ڕۆژی ٢٠-١٠ لەسەر سندووقەکانی دەنگدان، پاڵپشتی لیستی ١٩٠ پارتی دەکەین وەڵامی نەیارەکانی دەدەینەوە، چونکە خەڵکی ھەڵەبجە بڕوا بە دروشم و بەڵێنی حزب و لایەنەکانی تر ناکات، حزبێک دەکەینە حکومڕان ئارامی و ئاوەدانی بۆ ناوەندی پارێزگای ھەڵەبجە و قەزا و گوندەکانی دابین بکات.

ھاوکات ھاووڵاتیەکی تری دانیشتووی قەزای خورماڵ، ڕزگار تاریق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ڕۆژی ٢٠-١٠ بە دڵێکی خۆش ڕوو لە ناوەندەکانی دەنگدان دەکەین بۆ سەرخستنی لیستی ١٩٠ پارتی بەسەر نەیارانیدا، ھەڵەبجە و ھەورامییەکان شایدی ئەوە دەدەن پارتی خزمەتگوزای پێشکەش کردووین ئومێدیش ھەر ئەوەیە لیستی ١٩٠ سەربخەین بەسەر نەیارانیدا و ئاوەدانی و ئارامی باڵبکێشێت بەسەر شار و گوندەکانی ھەڵەبجەدا.

کارمەند بەشارەتی، لای خۆیەوە دەڵێ: ڕۆژی ٢٠-١٠ داوا لە خەڵکی پارێزگای ھەڵەبجە دەکەین بەجۆش و خرۆشەوە بەرەو سندوقەکانی دەنگدان بڕۆن و دەنگ بە لیستی ١٩٠ پارتی حزبی داکۆکی کار لە قەوارەو مافی کوردستان بدەن، چونکە ھەڵەبجەیەکان ھەموو حزبەکانی تریان تاقی کردووەتەوە بەڵام خزمەتیان نەکردوون، پێویستە ئەم دەرفەتە لەدەست نەدرێ متمانەی خۆیان ببەخشنە لیستی ١٩٠ و کاندیدەکانی.
شاد سەید حەیدەر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: ڕۆژی ٢٠-١٠ ھاووڵاتیان وەڵامی چەواشەکاریەکانی حزبەکانی تر دەدەنەوە بە پشتیوانیان بۆ لیستی ١٩٠ پارتی، وەڵامێک دەبێت بۆ ناحەزانی ناوخۆ و دەرەوە چاویان بە پێشکەوتنی کوردستان ھەڵنایەت، پارتی بەردەوام لە سەرکەوتندا بووە، گرنگە پارتی لە ھەڵەبجە دەنگی پێبدرێت چونکە پارتی لە کوێ بێت ئاسایش و ئارامی لەوێیە، بە سەرکەوتنی پارتی ھەنگاوەکانی قەرەبووکردنەوەی خانەوادەی شەھیدان و بریندارانی ھەڵەبجە بکرێتەوە.

عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار