هیوا ئەحمەد مستەفا: پارتی دەیەوێت خزمەتی چەمچەماڵ و دەڤەرەکە بکات

چەمچەماڵ-KDP.info- هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ بەشێکی زۆر لە پێشمەرگە قارەمانەکانی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و کادیرانی حزب و ئۆرگانەکان کرد.
هیوا ئەحمەد مستەفا، وێڕای دەربڕینی پێزانین بۆ خەبات و تێکۆشانی پێشمەرگە دڵسۆزەکانی ڕابردوو و ئێستا، پەیام و کارنامە و بەرنامەی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، جەختی کردەوە، پارتی دەیەوێت خزمەتی چەمچەماڵ و دەڤەرەکە بکات، ئاماژەی بەوەشدا پارتی دروشمی ئاوەدانی و پێکەوەیی و خۆڕاگریی هەڵگرتووە و، لەو پێناوەشدا خەباتی سیاسیی خۆی بەردەوامی پێ دەدات.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەڤاڵ (یوسف ئەنوەر) بەرپرسی لقی 19، هەڤاڵ (دیدەوان کوێخا جلال) ئەندامی مەکتەب و هەڤاڵانی دەستەی کارگێڕی لق و ژمارەیەک لە کاندیدانی لیستی (190)ی بازنەی سلێمانی-گەرمیان-ڕاپەڕین ئامادەبوون.







