لقی یەکی پارتی لە دھۆک گەشتێکی عومرەی بۆ ١٢٠ خێزانی شەھیدان ئەنجام دا

شێخان -KDP.info- بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک گوتی: وەکو ڕێزگرتن لە خوێنی شەھیدان گەشتێکی عومرەمان بۆ ١٢٠ خێزانی شەھیدان ئەنجام دا.
دکتۆر نەوزاد عەبدوڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: وەکو لقی یەک گەشتێکی عومرەمان بۆ خێزانی سەربەزی شەھیدان ئەنجام دا، پێشتر بڕیاربوو لە مانگی ڕەمەزان ئەنجام بدرێت، بەڵام ھەندێک دواکەوت و ئێستا گەشتەکەیان ئەنجام دەدەن، بۆیە داوالەو عومرەکارانە دەکەین، دوعای خێر بۆ میللەتی کورد بکەن و هیوا گەشتێکی ئیمانیی بەختەوەریان بۆ دەخوازم.
دکتۆر نەوزاد عەبدوڵا گوتیشی: بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی خەڵکی خۆمان، بەردەوام دەبین لە پڕۆژەکانمان بۆ خزمەتکردن و خۆشگوزەرانی و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری ھەرێمی کوردستان.
لە چوارچێوەی بەرنامەی خێر و دلۆڤانی لقی یەک کە لە مانگی ڕەمەزان ڕاگەیەندرابوو، لە مەراسیمێکی تایبەتدا ١٢٠ خێزانی سەربەرزی شەھیدان گەشتێکی عومرەیان بۆ ماڵی خوا بۆ ئەنجام درا.
بڵند ئیبراھیم




