مەلا مستەفا بارزانی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆبووەوە

سۆران-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، مەلا مستەفا بارزانی ئێوارەخوانێکی بۆ مامۆستایانی ئایینی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕێکخست.
لە دیدارەکەدا لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی، مەلا مستەفا بارزانی باسی لە گرنگی ڕۆل و پێگەی مامۆستایانی ئایینی کرد لە قۆناغە جیاوازەکان و شۆڕشەکانی گەلی کورد، ھەروەھا لە ڕێنوێنیکردنی ھاووڵاتیان و چەسپاندنی گیانی تەبایی لە نێوان ھەموو پێکھاتە جیاوازەکان، بەتایبەتی لە ڕووی بەھێزکردنی ھەستی نیشتمان پەروەری و ڕێزگرتن لە بەھا کۆمەڵایەتییەکان.







