سەربەست لەزگین: بەردەوام دەبین لە خزمەت كردنی ھەموو ناوچەکان

دھۆک-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک گوتی، لە پارێزگای دھۆک لە ھەموو ناوچەکان بەردەوامین لە دابینکردنی خزمەتگوزاری و پێداویستی بۆ ناوچەکان و بەفەرمانی سەرۆک بارزانیش بەردەوام دەبین و لەھەر شوێنێک پێویستیان بە ھەر پێداویستی ھەبێت بۆیان دابین دەکرێت.
سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک، لەمیانەی دابەشکردنی قۆناغی دووەمی مۆلیدە لە سنووری لقی١٨ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئامێدی گوتی: ئەمڕۆ ئێمەش ئامادەبووین لە مەراسیمی دابەشکردنی مۆلیدە بۆ سنووری قەزای ئامێدی بۆ ئەو گوندانەی پێویستیان بەمۆلیدە ھەیە، کە پێشتریش ژمارەیەک مۆلیدە دابەشکراون و ئەمڕۆش قۆناغی دووەم دابەشکرا و ئەم خزمەتگوزاریە بەفەرمانی سەرۆک بارزانی و فەرماندە مەنسوور بارزانی ئەنجام دەدرێت و ئەمە تەنیا لێرە نیە و لەناوچەکانی دیکەش ئەنجامدراون.
سەربەست لەزگین جەختیش دەکاتەوە: قۆناغی داھاتووش ئەوەی پێویست بێت لە ناوچەکە دابین دەکرێت بۆ ئەوەی خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەین، چونکە ئامێدی ناوچەیەکی تایبەتمەندە و چەند خزمەتی بکرێت کەمە و خاوەن شەھیدێکی زۆرە و لانەی شۆڕشە، بۆیە بەردەوام دەبین لە خزمەتی خەڵکی خۆمان لە ھەموو ناوچەکان.
پارتی دیموکراتی کوردستان بە لیستی ١٩٠ بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە، کە بڕیارە لە ٢٠-١٠ بەڕێوەبچێت، کە لەئێستادا لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان بانگەشە بۆ لیستی پارتی بەشێوەیەکی گەرموگوڕ ئەنجام دەدرێت.
بڵند ئیبراھیم




