سه‌نگه‌ر كانه‌بی: ڕۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ر سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تۆمار ده‌كه‌ین

هه‌ولێر -kdp.info- به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چوغ پێی وایه، ده‌نگی پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه زیاد ده‌كات، ده‌ڵێ: ڕۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ر سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تۆمار ده‌كه‌ین.
سه‌نگه‌ر كانه‌بی، به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چوغ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: پرۆسه‌ی بانگه‌شه له سنووری 23ی قه‌ره‌چوغ به ئارامی به‌ڕێوه ده‌چێت، ئێمە له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی بانگه‌شه‌یه‌كی هێمنانه به‌ڕێوه ده‌به‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی له‌و سنوورە هه‌یه له‌دوای هه‌ڵبژاردنیش بمێنێ، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه بانگه‌شه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن و هیچ ئاسته‌نگێك بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێك و كاندیدێک دروست نه‌بووه.
به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چوغ گوتیشی: خه‌ڵكی ئێمه كادیر و ئه‌ندام و خانه‌واده شۆڕشگێڕه‌كانی ئێمه هه‌وڵی جیدی ده‌ده‌ن بۆ سه‌رخستنی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان، خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه پێشوازییه‌كی گه‌رم له لیستی پارتی و تیمه‌كانمان ده‌كه‌ن.
سه‌نگه‌ر كانه‌بی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: له‌و سنووره هه‌میشه پارتی پێشه‌نگ بووه و یه‌كه‌م بووه، پێشبینی ده‌كه‌ین ده‌نگی پارتی زۆر زیاد بكات و ڕۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ر سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تۆمار ده‌كه‌ین، داواش له ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ین بچنه سه‌رسندوقه‌كانی ده‌نگدان و به‌شداری بکەن.
قائید میرۆ




