کاندیدانی دھۆک بۆ KDP: لە خۆشی و ناخۆشیدا دەنگی ڕاستەقینەی خەڵک دهبین

دھۆک-KDP.info- کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی دھۆک لە ڕێگهی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پەیامی خۆیان دەگەیەننە ھاووڵاتیان و داوا دەکەن دەنگیان پێبدەن تاوەکو داکۆکی لەمافەکانیان بکەن و ببنە پارێزەری دەستکەوتەکان و کار بۆ خۆشگوزەرانیان بکەن.
کاندیدی ژمارە ٤ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی دھۆک، باسل گۆران، بەڵێن دەدات کار لەسەر بەرنامەی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بکات و ھەمیشە لەگەڵ خواست و داواکاری خەڵکی بێت و خزمەتیان بکات و داکۆکی لە دەستکەوت و مافەکانیان بکات، ھەربۆیە داوا لە ھاووڵاتیانی خۆشەویستی سنووری پارێزگای دھۆک دەکات متمانەی پێبکەن بۆ ئەوەی ببێتە نوێنەری ڕاستەقینەیان لە پەرلەمانی کوردستان.
کاندیدی ژمارە ٨ لە بازنەی دھۆک، ھێلین عەبدوڵڵا بەرواری، دەڵێ، خۆم کاندید کردووە بۆ درێژەدان بەڕێبازی پیرۆزی پارتی و بارزانی، کە ھەمیشە خۆی لە گەلی کورد لە خۆشی و ناخۆشی کردۆتە خاوەن، ھەر بۆیە دەمانەوێت بچینە پەرلەمانی کوردستان و لە ڕێگەی پەرلەمانەوە خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەینە و ببینە نوێنەری خەڵکی خۆڕاگری کوردستان و داکۆکی لە مافەکانیان بکەین.
کاندیدی ژمارە ١٤ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان، چرا ئیسماعیل یاسین ڕایگەیاند: بەڵێن دەدەم چۆن لە ڕابردوو ھەمیشە لەگەڵ خەڵکی خۆمان بووین لە داھاتووش زیاتر خزمەتیان دەکەین بەبێ جیاوازی و ئەگەر چووین بۆ پەرلەمان لە چوارچێوەی بەرنامەی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان کاردەکەین و دەبینە دەنگی ڕاستەقینەی خەڵکی خۆمان و کار بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانیان دەکەین و بەتایبەت لە کەرتی تەندروستی کەخۆم ئەزموونێکی باشم لەو بوارە ھەیە.
خەیرەدین کوێخا سمک گۆران، کاندیدی ژمارە ١٨ لە بازنەی دھۆک، گوتی: داوا لە خەڵکی بەشەڕەفی پارێزگای دھۆک دەکەم دەنگم پێبدەن، بۆ ئەوەی لە پەرلەمانی کوردستان ببمە پارێزەر بۆ بەدیھێنانی مافەکانتان و پارێزگاریکردن لەدەستکەوتەکانی گەلی کورد و بۆ پێشەوەبردنی کورد و کوردستان و خۆشگوزەرانی بۆ ھەموو تاکێکی کورد.
بڵند ئیبراھیم




