٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەنجان بۆ مەلا مستەفا بارزانی: بەڵێن ده‌ده‌ین دەنگ بە لیستی خۆنەچەمێنەکان بده‌ین

سەرچاوە: KDP.info

بارزان-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، مەلا مستەفا بارزانی، لە چوارچێوەی پاڵپشتیکردن بۆ سەرخستنی لیستی ١٩٠ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەدەڤەری بارزان، لەگەڵ گەنجانی ھەریەکە لە قەزاکانی قوشتەپە، پیرمام، ھەریر،ناحیەی بەحرکە، کۆمەڵگەی شاخۆلان و شاری سۆران ھەروەھا گەنجانی سنووری قەزای مێرگەسۆر کۆبوویەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێزیان کار و بەرنامەکانی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و چۆنیەتی خزمەتکردنی زیاتر بە ھاووڵاتییان بۆ گەنجان خستەڕوو، ھەروەھا بەڕێزیان ئاماژەیان بەوەکرد کە گەنجان ھیوای داھاتووی گەلەکەمانن و بنیاتنانی داھاتووی گەلەکەمان لە ئەستۆی ئەواندایە، بۆیە بەگڕوتینێکی بەرزەوە دەبێت ھەموومان پێکەوە کار بۆ بەھێزکردنی وڵاتەکەمان بکەین و داھاتوویەکی ڕوون بۆ وڵاتەکەمان دیاری بکەین، ئەویش بەپاڵپشتیکردن و سەرخستنی لیستی ١٩٠ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، چونکە لە ڕابردوو و ئێستا و داھاتووشدا بە ڕابەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی، پارتی تاکە حزبە بەرگری لە سەروەری نەتەوەیی و دەسکەوتەکانی گەلەکەمان دەکات.

لە دیدارەکەدا بەڕێزیان تیشکی خستە سەر پڕۆژە و کارە خزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان سەرەڕای دروستکردنی چەندین کۆسپ و تەگەرە و دژایەتی، بەڕێزیان داواکار بوو لە گەنجان بەگڕوتینەوە بەشداری لە ھەڵبژاردن بکەن و دەنگ بدەن بە لیستی جەنابی سەرۆک بارزانی، لیستی ئارامی-ئاوەدانی-پێکەوەیی-خۆڕاگری،  لیستی ژمارە ١٩٠ـی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لەلایەن خۆیانەوە گەنجانی ئامادەبوو بەڵێنیاندا کە بە ڕوحیەتێکی پێشمەرگەئاسا بەشداری ھەڵبژاردن دەکەن و دەنگ بە لیستی خۆنەچەمێنەکان دەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار