٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دیاری حوسێن بۆ KDP: سلێمانی لەو بێ خزمەتگوزاری و پاشاگەردانیه‌ ڕزگار ده‌که‌ین

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی-ھەڵەبجە-ڕاپەڕین، ئاماژە بەوە دەکات، کە خەڵکی سلێمانی باش بۆیان دەرکەوتووە ئەوەی خزمەتیان دەکات و خەمخۆری شارەکەیانە پارتی دیموکراتی کوردستانە و دەبێت ئەو ھێزە سیاسیانە ئەزموون وەربگرن لە حزبی پێش خۆیان کە بەھێرشکردنە سەر پارتی سیاسەت بەڕێوەناچێت.

دیاری حوسێن، تایبه‌ت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لەماوەی ھەڵمەتی ھەڵبژاردن لەسنووری پارێزگای سلێمانی بە بەرنامە دەستکراوە بە لێکردنەوە و سووکایەتی پێکردنی پۆست و لۆگۆی کاندیدانی پارتی، ئەم ھەڵمەتە دووشت دەردەخات یەکەم، ترسی ئەوەیە کە پارتی خزمەتی ئەم شارە بکات و سلێمانی ڕزگاربکات لەو بێ خزمەتگوزاری و پاشاگەردانییەی کە ئێستا ھەیە دووەم، ترس لە دەنگھێنانی پارتی، بۆیە لەھەردوو ڕوەوە دەستیان کردووە بە ھەڵمەتی ناڕەوا لەدژی پارتی و دەبێت ئەو حزبانەی کە ئێستا بانگەشەیان بۆ دژایەتی پارتی دانا ئەزموون وەربگرن لەوەی کە پێش خۆیان ئەو ڕێگایە تاقیکرایەوە، بەڵام دەرئەنجامەکەی بۆ ئەو حزبانە شکست بوو، پێشی وایە، ئەمە پەیامێکی ڕوونە دەبێت ئەو حزبانەی دەیانەوێت بەدژایەتیکردنی پارتی دەنگ بھێنن ئەزموون وەربگرن لەوەی ئەو ڕێگایە ڕێگای شکستە.

یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی-ھەڵەبجە-ڕاپەڕین ئەوەشی خستەڕوو: ئەم جارە دەنگ و پێگەی پارتی لە ھەڵبژاردنەکان ڕوون دەبێتەوە کە ڕۆژی ٢٠ی مانگ لەسەرتاسەری کوردستان بەتایبەت لە سلێمانی پارتی سەرکەوتنی خۆی ڕادەگەیەنێت و جۆش و خرۆشی خەڵکی سلێمانی بۆ دەنگدان بە لیستی ١٩٠ی پارتی جیاوازە، چونکە دەرکەوتووە کە پارتییە ھەڵگری پەیامی پاراستنی کوردستان و پارێزگاری لە قەوارەی کوردستان دەکات و دڵنیاتان دەکەمەوە ئەم جارە لە ٢٠ی١٠ خەڵکی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان وەڵامی ئەوانە دەدەنەوە کە ھێرشی ناڕەوا دەکەنە سەر پارتی.

هەواڵی پەیوەندیدار