كاندیدانی بازنه‌ی هه‌ولێر: كار بۆ دامه‌زراندنی هاووڵاتییان ده‌كه‌ین

هه‌ولێر - kdp.info- كاندیدانی پارتی له بازنه‌ی هه‌ولێر له‌به‌ره‌ی هاووڵاتییانن و به‌رگریی له مافه‌كانیان دەکەن و به هه‌موو توانایه‌ك كار بۆ دامه‌زراندنی هاووڵاتییان و ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌كه‌ن.
شوان شێخ ئه‌حمه‌د، كاندیدی ژماره 19ی لیستی پارتی له بازنه‌ی هه‌ولێر بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: ئێمه خۆمان به قه‌رزاری خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانین و ده‌مانه‌وێ له چوار ساڵی داهاتوودا زۆرترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به هاووڵاتییان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌نده بۆ خولی شه‌شه‌م بچێتە پەرلەمان، هه‌وڵ ده‌ده‌م خزمه‌تی گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان بكه‌م و ڕووبه‌ڕووی مادده‌ی هۆشبه‌ر ببمه‌وه، چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه دروست كردوه.
پرۆفیسۆر د.گه‌لاوێژ عوبێد، كاندیدی ژماره 50ی لیستی 190ی پارتی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: داوا له ده‌نگده‌ران ده‌كه‌م لیستی پارتی هه‌ڵبژێرن، له خولی ڕابردووی په‌رله‌مانی كوردستان، چه‌ندین پڕۆژه و یاسا ده‌ركراون له خولی داهاتووش یاسای باش و پڕۆژه‌ی پێویست بۆ هاووڵاتییان ده‌رده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی خۆم كار بۆ دامه‌زراندنی هاووڵاتییان و ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها به‌رگریی له مافی مامۆستایان و قوتابیان دەکەم و بۆ به‌ره‌و پێشبردنی كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا کار دەکەم.
عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، كاندیدی ژماره 42ی لیستی پارتی بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: پارتی له ڕێگه‌ی ده‌ركردنی یاساوه كار بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، پارتی باوه‌ڕی به پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان هەیە، بۆیە ده‌نگ به لیستی 190ی پارتی بده‌ن با زیاتر مافه‌كانتان زامن بكرێت، وه‌ك كاندیدی پارتی به‌ڵێن به ده‌نگده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش ده‌ده‌م له سه‌نگه‌ری به‌رگریكردن له مافه‌كانیان بم.
د.لوقمان عومه‌ر، كاندیدی ژماره 57ی لیستی 190ی پارتی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: پێویسته ده‌نگده‌ر بزانێت ده‌نگ به كام لیست و كاندید دەدات، ئه‌گه‌ر متمانه‌ی ده‌نگده‌ران به‌ده‌ست بێنم، به كردار ده‌یسه‌لمێنم چۆن له خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان به ده‌بمه به‌رگریكاری هاووڵاتییان، سه‌ركه‌وتنی لیستی 190ی پارتی و سه‌ركه‌وتنی به‌نده هۆكارە بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به ئه‌زموونی زانستی و ئه‌كادیمیی خۆمان خزمه‌تی هاووڵاتییان بكه‌ین.
قائید میرۆ




