٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاندیدانی بازنەی ھەولێر: لەگەڵ خەڵکی خۆمان ڕاستگۆ دەبین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- کاندیدانی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر دەڵێن، لەگەڵ خەڵکی خۆمان ڕاستگۆ دەبین و چوار ساڵی داھاتوو ئارامی و ئاوەدانی زیاتر بەڕێوەیە. 

کاندیدی ژمارە ٤ی لیستی ١٩٠ی پارتی، ئاسیا مەغدید مەلا عومەر، کە کچی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵانە، بۆ‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ: من بە ھەمان ڕێبازی باوکم خزمەتی خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە دەکەم، داوا لە دەنگدەرانی سنووری ھەولێر دەکەم بۆ دواڕۆژێکی باشتر و پاراستنی کوردستان دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی بەندەن.  

کاندیدی ژمارە ‌٨ی پارتی، د.ئەڤین فەتاح حاجی مام سورچی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: سەرخستنی لیستی ١٩٠ی پارتیمان ئامانجی سەرەکیمانە و پشت بە خوای گەورە لە 20ی ئۆکتۆبەر سەرکەوتن تۆمار دەکەین. 

 دەنگدان بە د.ئەڤین ھەڵبژاردنی ڕاستەقینەیە بۆ دەنگدەر، بەڵێنی منیش ئەوەیە ڕاستگۆبم لەگەڵیان، سەرۆک بارزانی فێری کردووین لەگەڵ خەڵک ڕاستگۆبین، ھاوکات لەخولی داھاتووی پەرلەمان کارنامەی پارتی جێبەجێ دەکەم. 

 

کاندیدی ژمارە ٢٠ی لیستی پارتی، دانا عەبدولعەزیز، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی دەڵێت: داوا لە دەنگدەران دەکەم ڕۆژی ٢٠ی ئۆکتۆبەر بەشداری لە پرۆسەی ھەڵبژاردن بکەن و وەک گەنجێک بۆ خزمەتی گەنجان و ھەموو چین و توێژەکان متمانەمان پێ بدەن، پارتی زۆری بۆ خەڵک کردووە، بەڵام زۆریش ماوە، لە چوار ساڵی داھاتوو دەمانەوێ زیاتر پڕۆژە پێشکەشی خەڵک بکەین، دەنگدان بە لیستی پارتی سەرخستنی ھەرێمی کوردستانە بۆ داھاتوویەکی گەشتر. 

کاندیدی ژمارە ‌٥٣ی لیستی ١٩٠ی پارتی، کوردۆ ئەحمەد بلباس، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بەڵێن بە سەرۆک بارزانی دەدەم ببمە مایەی شانازی بۆ سەرۆک بارزانی و خزمەتی خەڵکی کوردستان بکەم ئەگەر لە ھەڵبژاردنی ٢٠ی ئۆکتۆبەر دەنگی پێویست بەدەست بێنم ئەوە بە خەباتی مەدەنی کار بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی لیستی پارتی دەکەم و بەھەموو توانایەک خزمەتی ھاووڵاتییان دەکەین. 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار