٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کرمانج عززەت بۆ KDP: ئەمجارە باڵەکایەتی موفاجەئەی دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٦ی گوڵانی پارتی ئاماژە بەوەدەدات، خەڵکی سنووری باڵەکایەتی پێشوازی گەرم لە لیستی پارتی دەکەن و دەشڵێ، ئەمجارە باڵەکایەتی سەری خۆیان و پارتیش بەرز دەکەنەوە.

کرمانج عززەت، بەرپرسی لقی ٢٦ی گوڵان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە سنووری لقی ٢٦ی گوڵان و دەڤەری باڵەکایەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن بە شێوەیەکی زۆر ھێمن بەڕێوەدەچێت و ئێمەش وەک پارتی لەژێر ڕێنمایی و فەرمانی سەرۆک بارزانی بانگەشەی لیستی ١٩٠ی پارتیمان بەڕێوەدەبەین.

بەرپرسی لقی ٢٦ی گوڵان دەشڵێت: لە ھەڵبژاردنی ئەمجارە دەڤەری باڵەکایەتی موفاجەئەی دەبێت بۆ پارتی و خەڵکی دەڤەرەکە لە ھەڵبژاردنی ٢٠ی ئەم مانگە سەری خۆیان پارتیش بەرز دەکەنەوە.

کرمانج عززەت ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: دەنگی پارتی زیاد دەکات و داواش لە دەنگدەران دەکەین بۆ ڕۆژی ھەڵبژاردن بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بکەنە کەرنەڤاڵێک بۆ سەرکەوتنی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار