به‌رپرسی هێزی خه‌بات: به ڕووحیه‌تی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان ئاماده‌ین بۆ سه‌رخستنی لیستی پارتی

هه‌ڵەبجە -kdp.info- به‌رپرسی هێزی خه‌بات ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سه‌رجه‌م هێزی خه‌بات له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌مان ڕۆحیه‌تی شۆڕش بچنه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و ده‌نگ به پارتی بده‌ن.
سه‌ید به‌هادین تاوەگۆزی، تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: سه‌رجه‌م هێزی خه‌بات به ڕووحیه‌تی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان دەڕۆنە سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و بۆ سه‌رخستی لیستی پارتی دەنگ دەدەن، سه‌رخستنی لیستی پارتی بۆ ئێمه مانای زۆره، واته ده‌نگدان به سه‌رۆك بارزانی، لیستی پارتی لیستی كوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری و پاراستنی قه‌واره‌ی كوردستانە، له‌وه‌ته‌ی بیرم دێت له شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه تا ئێستا هه‌میشه پارتی خزمه‌تكاری خه‌ڵكی سنووری هه‌ڵه‌بجه بووه، سه‌رۆك بارزانی خۆشه‌ویستییه‌كی تایبه‌تی بۆ هه‌ڵه‌بجه هه‌یه، ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه كراوه .. پارتی كردوویه‌تی، ئه‌وی دیكه شه‌ڕیان به‌م شاره فرۆشتووه، بۆیه ئه‌م جاره پارتی له هه‌ڵه‌بجه سه‌ركه‌وتنی مه‌زن تۆمار ده‌كات، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به دیاری ده‌ده‌ینه سه‌رۆك بارزانی.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: له‌ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ماڵه و ماڵمان كردووه تێكۆشه‌ر و شۆڕشگێڕانی پارتیمان به‌سه‌ركردوه‌ته‌وه، جیا له ده‌نگی پارتی ئه‌م جاره نیشتمانپه‌روه‌ران و تێكۆشه‌رانی حزبه‌كانی یكه‌ش ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ ده‌نگدان به پارتی، به‌ڵێ هه‌موومان ده‌چین بۆ ده‌نگدان و ده‌نگ به 190 ده‌ده‌ین.




