لە KDP پڕۆژە ئەنجامدراوەکانی دھۆک و قەزاکانی بە ئامار بزانە

دھۆک -KDP.info- بەپێی ئامارێکی پارێزگای دھۆک، لە سەنتەری دھۆک و قەزاکان بە گوژمەی زیاتر لە ٢ترلیۆن دینار ھەزار و ٢٤٩پڕۆژە لە ھەموو سێکتەرەکان ئەنجام دراون.
بەپێی ئامارێکی تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پارێزگای دھۆک لە سنووری قەزای دھۆک ٢٢١ پڕۆژە بە گوژمەی ٦١٨ملیار و ٦٧٧ملیۆن و ٧٢٠ھەزار و ٨٣٥ دینار پڕۆژە ئەنجامدراون، لە قەزای ئاکرێ ٢١٦ پڕۆژە بە گوژمەی ٢٠٨ملیار و ٩٨٩ملیۆن و ٥٣٩ھەزار و ٥٠٩ دینار، لە قەزای ئامێدی ٣٣١ پڕۆژە بە گوژمەی ٤٠١ ملیار و ٢٥ملیۆن و ٤٤٥ھەزار و ٣٩٩ دینار، لە قەزای سێمێل ١٥٩ پڕۆژە بە گوژمەی ٢٠٢ملیار و ٨٢٥ملیۆن و ٥٨٠ھەزار و ٨٩٨ دینار، لە قەزای شێخان ١٦١ پڕۆژە بە گوژمەی ٢٩٦ملیار و ٥٨٧ملیۆن و ٨٥١ھەزار و ٨٩٩ دینار و لەقەزای بەردەڕەش ٢١٦ پڕۆژە بە گوژمەی ٣٠٢ملیار و ٦١٥ملیۆن و٣٩٣ھەزار و ٧٦٨ دینار پڕۆژە ئەنجامدراون.
بەپێی ئامارەکە، لەم کابینەیە بەگشتی بە گوژمەی ٢ترلیۆن و ١٨ملیار و ١٥٤ملیۆن و ٩٦٦ھەزار و ٢٤٦دینار ھەزار و ٢٤٩ لە دھۆک و قەزا و ناحیەکانی پڕۆژە ئەنجام دراون.
ئەو پڕۆژانەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پارێزگای دھۆک ئەنجامی داون، لە بواری ڕێگاوبان، ڕێگا ناوخۆییەکان، کەرتی کارەبا، ئاو، تەندروستی، پەروەردە، کەرتی کشتوکاڵ و کەرتەکانی دیکەیە.
بڵند ئیبراھیم




