بەرپرسی لقی 9 بۆ KDP: بەھێزبوونی پارتی واتا بەھێزبوونی کوردستان

ئاکرێ-KDP.info- پرۆسەی بانگەشە بۆ لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری لقی 9ی پارتی لە ئاکرێ و بەردەڕەش بەردەوامە و لە میانەی ئاھەنگێکی جەماوەریدا بەرپرسی لقی 9ی پارتی ڕایگەیاند، بەھێزبوونی پارتی، واتا بەھێزبوونی کوردستان.
دکتۆر مەردان خدر، بەرپرسی لقی 9ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: داوا لە ھەموو خەڵکی خۆمان دەکەین بەبێ جیاوازی پشتگیری لە لیستی ١٩٠ی پارتی و کاندیدانی بکەن ، کە بچنە پەرلەمانی کوردستان وەکو پێشمەرگەیەک بەرگریی لە مافی خەڵکی کوردستان دەکەن، بۆیە ئەگەر دەتانەوێت ھەرێمی کوردستان بەھێز بێت، پارتی دیموکراتی کوردستان و لیستی ١٩٠ی پارتی ھەڵبژێرن، لەبەر ئەوەی پارتی زامنی مافەکانی ئێوەیە و بەھێزبوونی پارتیش، واتا بەھێزبوونی ھەرێمی کوردستان.
دکتۆر مەردان گوتیشی: دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، بۆ ئەوەی دەستکەوتەکان پارێزراو بن و مافەکانی ئێوە بەدەست بێن، بۆیە پێویستە ئەمجارە ھەموو خەڵک بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، بۆ ئەوەی ھەموو مافەکانی گەلی کورد پارێزراو بن و خزمەتی زیاتری کوردستان بکرێت.
ئەم گوتانەی بەرپرسی لقی 9ی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە میانەی کۆبوونەوەیەکی فراوان دێت لەگەڵ خەڵکی ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش، کە لە سەنتەری قەزای ئاکرێ بۆ سەرخستنی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوە چوو.
بڵند ئیبراھیم




