٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی و باڵوێزی ڕووسیا، پێویستیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدایان دووپات كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، 30-09-2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

لە بەشێکی گفتوگۆکاندا، باس لە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی پرۆسەکە لە کەشێکی ئارام و دوور لە پێشێلکاریی کرایەوە".

پێویستیی چارەکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو. 

هەواڵی پەیوەندیدار