گه‌نجانی سلێمانی بۆ KDP: ئێمه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی پێویسته بیر له چاره‌نووسی خۆمان بکەینەوە

سلێمانی-KDP.info- چین و توێژه‌كانی سلێمانی و شاره‌زوور له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه له‌به‌ر زۆر هۆكاری وه‌ك، بواری سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمەتگوزاری، ده‌نگ به لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌ن.
په‌یوه‌ست به هۆكاری ده‌نگدانی به لیستی 190ی پارتی، كۆچه‌ر عومه‌ر، کە هاووڵاتییه‌كی سلێمانییە، ده‌ڵێ: ئێمه هه‌میشه چاوه‌ڕوانی شتی باش و باشتر له پارتی ده‌كه‌ین، پارتی ڕابه‌رایه‌تیی پرسی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ده‌كات و كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تداریی له سیاسه‌ته‌كانیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
هاوكات كۆچه‌ر باقی كه هاووڵاتییه‌كی تری سلێمانییە، داواكاریی هه‌یه و ده‌ڵێ: ئێمه وه‌ك هاووڵاتییه‌كی شاری سلێمانی، داوا له خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌کە‌ین، ده‌نگ بدەن به پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌به‌ر خه‌بات و تێكۆشانی بارزانیی نه‌مر، له‌به‌ر رێبازی پیرۆزی بارزانی و خوێنی ئه‌و هه‌موو شه‌هید و قوربانیانه له پێناو پاراستنی ئاسایش و ئه‌منیه‌ت و خزمه‌تگوزاریی زیاتر، ده‌نگ بده‌نه پارتی بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر و خۆشگوزه‌رانیی زیاتر.
رێزوان عوسمانی كه ئه‌ویش دانیشتووی سلێمانییه په‌یوه‌ست به هۆكاری ده‌نگدانی به لیستی 190ی پارتی ده‌ڵێ: ئێمه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی پێویسته بیر له چاره‌نووسی خۆمان و گه‌له‌كه‌مان بکەینەوە و ئه‌و حزبه هه‌ڵبژێرین كه داكۆكی له مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان و ئازادییه كه‌سییه‌كانمان دەکات، پارتی تاكه حزبی مه‌یدانی كوردایه‌تی و كۆڵنه‌دان و خۆڕاگرییه، حزبی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانه، حزبی پاراستنی سیستمی جوانی كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردستان و به‌ها ئه‌خلاقی و كلتووری و مرۆییه‌كانه، بۆیه ده‌نگمان ده‌نگی ئه‌و حزبه‌یه كه مان و بوونمان ده‌پارێزێ و حزبی به‌رپرسیاره‌تی و خزمه‌ته.
هه‌رژین غه‌فوور، کە ئه‌ویش گه‌نجێكی سلێمانییه، ئاماژە بەوە دەکات: گه‌شبینم به سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌هێزیی كوردستان و به‌رەوپێشچوونی كوردستان، به‌نده به به‌هێزیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، ئێمه وه‌ك گه‌نجانی ئه‌م شاره پێمان وایه پارتی زامنی ماف و ئازادییه‌كانمان و سه‌روه‌ری و سیاده‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و داهاتووی ئێمه‌یه.
مارف مه‌نسووریش، گه‌نجێكی تری سلێمانییه، ده‌ڵێ: پارتی ئه‌و حزبه‌یه سه‌نگه‌ری به‌رگری له كوردستانی جێنه‌هێشتووه و له سه‌ختترین دۆخه‌كاندا شانی وه‌به‌ر به‌رپرسیاره‌تییه مێژووییه‌كانی داوه، زۆر لایه‌ن هه‌یه له ناوخۆ ته‌نیا زوومی گوشاره‌كانی خۆی خستووه‌ته سه‌ر پارتی، به‌ڵام پارتی زووم و گوشاره‌كانی خۆستووەته سه‌ر نه‌یاران و دژبه‌رانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و بۆ ئه‌وانه ده‌جه‌نگێ، پارتی له ئاستی ناوخۆ ململانێیه‌كی ته‌ندروست ده‌كات و له ئاستی ده‌ره‌وه‌ش به سه‌ختی رووبه‌روی دوژمن و نه‌یارانی كوردستان بووەته‌وه، پارتی حزبی پڕۆژه‌سازییه، حزبی بنیاتنان و راهێنان و ئاوه‌دانی و سه‌رمایه‌گوزارییه، بۆیه ده‌نگمان ده‌نگی پارتی و لیستی 190ی ئەو حزبە تێکۆشەرەیە.
سه‌لاح جه‌لال




