٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی حســـێن: ڕۆڵی بەرچاوی خەڵکی سلێمانی لە بیرناکەین

سەرچاوە: KDP.info

پیرەمەگروون-KDP.info- ئەمڕۆ دوای چەند ساڵێک، بارەگای تازەی لیژنەی ناوچەی پــــــیرەمەگروون کرایەوە، لە مەراسیمەکەشدا عەلی حســێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-ھەڵەبجە-ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، ئێمە لێرەین تاوەکو ئاوەدانکردنەوەکانی پارتی بەتەواوی بگەیەنینە ئەم دەڤەرە و پارتی خۆی بە خاوەنی پارێزگای سلێمانی دەزانێت.

ئەمڕۆ ٢٩ـی ئەیلولی ٢٠٢٤، عەلی حســـێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-ھەڵەبجە-ڕاپەڕین، بەیاوەری ساناو فەرەیدون جوانڕۆیی و دکتۆرە ئەشواق جاف یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەب و شێخ ستار عەواڵانی بەرپرسی لقی ٢١، و بەڕێز ڕێباز حەملان و بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکوومی و سەربازی و کادیران و ھاوڵاتییانی دەڤەرەکە، دوای چەند ساڵێک، بارەگای تازەی (لیژنەی ناوچەی پــــــیرەمەگروون) کرایەوە.

لە وتەیەکدا عەلی حســـێن ڕایگەیاند، ئێمە لێرەین تاوەکو ئاوەدانکردنەوەکانی پارتی بەتەواوی بگەیەنینە ئەم دەڤەرە و پارتی خۆی بە خاوەنی پارێزگای سلێمانی دەزانێت و بەردەوام دەبێت لە کردنەوەی بارەگا و ئۆرگانی دیکەی پارتی لە دەڤەرەکە بۆ خزمەتکردن بە شار و گوند و ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ڕاپەڕین بە گشتی و ڕۆڵی بەرچاوی خەڵکی ئەم دەڤەرە لە شۆڕش و ڕۆژەکانی خەبات لەبیرناکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار