به فه‌رمی بڕیار درا، بردنه ژووره‌وه‌ی مۆبایل له ڕۆژی ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌ت قه‌ده‌غه‌یه

هەولێر -KDP.info- پارێزگاری هه‌ولێر و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی له كوردستان ده‌ڵێت: ئێستا له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌ڵبژاردنی 20 ی 10 ته‌واو بووین، وێڕای پلانی ئه‌منی و داخوازییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان چه‌ند بڕیارێكی گرنگ دراوه.
ئومێد خۆشناو تایبه‌ت به ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی، گوتی: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی له كوردستان له شاری هه‌ولێر، چه‌ند بڕیارێك درا.
بڕیارماندا، له ڕۆژی ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌ت، به هەموو شێوه‌یه‌ك بردنه ژووره‌وه‌ی مۆبایل قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌وه‌ش له پێناوی ئازادی ته‌واوی ده‌نگدان، هاتوچۆ قەدەغە نابێت، وه‌ك ڕۆژانی ئاسایی دەبێت، ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه ئاسایی ده‌بن، ده‌بێت سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن پێشوه‌خته له كۆمسیۆن ناویان تۆمار كرابێت و باجی كۆمسیۆنیان هه‌بێت.




