کاندیدانی بازنەی دھۆک بۆ KDP: دەبینە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی خۆمان

ئامێدی -KDP.info- کاندیدانی بازنەی دھۆک لە دەڤەری ئامێدی لە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان، داوا دەکەن خەڵک کار بۆ سەرخستنی لیستی ١٩٠ی پارتی بکەن و متمانەیان پێ بدەن، بۆ ئەوەی ببنە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی دەڤەرەکە و خزمەتیان بکەن لە رێگەی پەرلەمانی کوردستانەوە.
ئاخچین جبرایل ساڵح دۆسکی، کاندیدی ژمارە ٣٦ لە لیستی ١٩٠ی پارتی لە بازنەی دھۆک گوتی: داوا لە خەڵکی خۆمان دەکەم متمانەم پێ بکەن و دەنگم پێ بدەن، بۆ ئەوەی ببینە دەنگی ڕاستەقینەی گەل و ھاووڵاتییانی خۆمان و بەرنامەی پارتی دیموکرتی کوردستان لە ڕێگەی پەرلەمانی کوردستانەوە جێبەجێ بکرێت، کە بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پێشکەشی کردووە.
کەلحێ محەمەد کەلحێ ڕێکانی، کاندیدی ژمارە ٣٩ لە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: خزمەتکردنی کوردستان و دەڤەری بادینان، ئەرکی ئێمەیە و ئێمە لە خۆشی و ناخۆشیی خەڵکی خۆشمان وەکوو لە ڕابردوودا چۆن بەشدار بووین، لە داھاتووش بە ھەمان شێوە بەشدار دەبین و ئێمە پێكەوە بەھێزین و ھەمیشە پێکەوە دەبین، بۆ ئەوەی بتوانین بەھێزتر بین.
میسەر نەھێلی، کاندیدی ژمارە٤٢ لە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی دھۆک گوتی: لە ماوەی ڕابردوودا وەکوو سکرتێری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، خزمەتی لاوانم کردووە و ئێستاش لە دەڤەری ئامێدی کاندیدم کە دەڤەری ئامێدی بە دەڤەری شۆڕشگێران ناسراوە و منیش لەو ناوچەیە وەکوو کوڕە شەھیدێک داواکارم دەنگم پێ بدەن، بۆ ئەوەی بتوانین لە پەرلەمانی کوردستان ببینە نوێنەری ڕاستەقینەی ئێوە و داکۆکی لە مافەکانی ئێوە بکەین و زیاتر خزمەتی گەنجان و لاوان بکەین.
مەلا خدر شێخ ئیسلام بەرگارەیی، کاندیدی ژمارە ٤٣ لەسەر لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان، باسی لەوە کرد، داوا لە خەڵکی خۆمان دەکەم پشتگیریی من بکەن بۆ ئەوەی بتوانم زیاتر خزمەتی گەل و ئایین و وڵاتی خۆم بکەم و بە پشتگیریی ئێوە ببمە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان و پارێزگای دھۆک بە تایبەتی، لەبەر ئەوەی ماوەی ٢٤ ساڵە خزمەتی خەڵک دەکەم لە بواری ئایینی و ئەگەر متمانەم پێ بکرێت زیاتر خزمەتی ئێوە دەکەم لە رێگەی پەرلەمانی کوردستان، بۆیە داوا دەکەم پشتگیریم بکەن و دەنگم پێ بدەن.
ھاڤین ئەحمەد ئیبراھیم ئامێدی، کاندیدی ژمارە ٤٥ لە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی دھۆک گوتی: پێویستە ھەمووان کار بۆ سەرخستنی لیستی ١٩٠ بکەین و ئێوە متمانە بە ئێمە بکەن و ئێمەش خزمەتتان دەکەین لە رێگەی پەرلەمانی کوردستانەوە، بۆیە ئەرکی ئێمە ھەمووانە کار بۆ سەرخستنی لیستی ١٩٠ی پارتی بکەین، بۆ ئەوەی لە پەرلەمانی کوردستان ببینە نوێنەری ڕاستەقینەی ئێوە، لەبەر ئەوەی لە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ماوەی ِڕابردوودا خزمەتمان کردووە، لە داھاتووشدا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی زیاتر خزمەتتان دەکەین.
بڵند ئیبراھیم




