به‌رپرسی لقی 11 بۆ KDP: ڕۆژی 20ی 10 پارتی مژده‌ی سه‌ركه‌وتن ڕاده‌گه‌یه‌نێت

ڕانیە-KDP.info- به‌رپرسی لقی 11ی راپه‌ڕینی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، به به‌راودی هه‌ڵبژاردنی رابردوو، ئاستی جه‌ماوه‌ر و پێشوازیی خه‌ڵك لە پارتی دیموکراتی کوردستان فراوانتر بووه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به چه‌ند هۆكارێكه‌وه هه‌یه.
هیوا گه‌یلانی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و بەرپرسی لقی 11ی پارتی، تایبەت بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "به‌پێی ئه‌و به‌رنامەیەی دامان ناوه بۆ پارتی له سنووری راپه‌ڕین، زۆر باش چووینه‌ته پێشه‌وه و ئاستی پێشوازی و پشتیوانیی خەڵک له پارتی و لیستی 190، زیاتر بووه و رۆژانه سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خۆمان هه‌یه و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانیش سه‌ردانمان ده‌كه‌ن، چونکە هیوا بۆ خه‌ڵك گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌وه‌ی پارتی ئه‌م جاره ده‌ستی ئاوه‌دانی و ئارامی بگه‌یه‌نێته ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان".
گەیلانی گوتیشی: "كاندیده‌كانمان خه‌ڵكی دڵسۆز و له بنه‌ماڵه‌ی ناسراوی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ن، بۆیە ئاستی پێشبینیی ئێمه به به‌راوردی واقعی پشتیوانیی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، زۆر جیاواز بووه و تا دێت پشتیوانی و پشتگیریی خەڵک لە پارتی، له‌م ده‌ڤه‌ره زیاتر دەبێت".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "وێڕای ئیرهابی فكری بۆ ناشیرینكردنی پارتی، كه‌چی ئێستا راستیی به‌رنامه‌ی پارتی بۆ خه‌ڵك روون بووه‌ته‌وه، بۆیە به‌پێی هه‌موو داتاكان ئه‌م جاره ئاستی ده‌نگدان بۆ لیستی پارتی له ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان زیاتر ده‌بێت و ده‌نگی پارتی هه‌ڵده‌كێشێت و ده‌شبینن له رۆژی 20ی 10 پارتی مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی ئێمه رۆژانه ده‌یبینین له ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان جیاوازه، چونكه به كردار پارتی خزمه‌تی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی كردووه و به‌ڵێنمان داوه له داهاتووشدا خزمه‌تكاری ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌بین".




