مه‌سروور بارزانی لەگەڵ پارت و لایەنەکانی ئەندامی هاوپەیمانیی مەسیحی كۆ بووه‌وه

ھەولێر-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 29ی 9ی 2024، لەگەڵ پارت و لایەنەکانی ئەندامی هاوپەیمانیی مەسیحی کۆ بووه‌وه.
مه‌سروور بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌كانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانانیی مه‌سیحی كۆبوینه‌وه و ئاماژەمان بەوە دا کە پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان، بە تایبەتی کلدان و ئاشووری و سریان و ئەرمەن، بەشێکی گرنگن لە گەلی کوردستان و ئێمە هەموومان بەیەکەوە خاوەنی ئەم نیشتمانەین.
هاوكات جێگری سه‌رۆكی پارتی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، دووپات‌مان کردەوە کە جێی شانازییە، پارتی هەمیشە جێی متمانەی هەموو پێکهاتەکان و بە تایبەتی مەسیحییەکان بووە و لە سایەی پارتیدا، بنەماکانی بەیەکەوەژیان لە کوردستان بەهێزتر دەبێت و مافی پێکهاتەکان پارێزراو دەبێت.
هاوپەیمانیی مەسیحی، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پشتیوانیی بێسنووری جەنابی سەرۆک بارزانی و پارتی دەربڕی کە هەمیشە پشتیوان و بەرگریکار و پارێزەری مافی پێکهاتەکان بووە و ڕووبەڕووی هەموو هەوڵەکانی پێشێلکردنی مافەکانی پێکهاتەکان وەستاوەتەوە.




