٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كاندیدانی بازنەی سلێمانى: لایەنەکانى تر تاقی کراونەتەوە، بۆیە پێویستە لیستى ١٩٠ هەڵبژێرن

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- کاندیدانى لیستى ١٩٠ی پارتى لە بازنەى سلێمانى دەڵێن، بۆ ئەوەى ئاسایش و ئارامى و هەلی کار و خزمەتگوزارییەکان بگەڕێنەوە بۆ سلێمانى، پێویستە هاووڵاتیان دەنگ بە لیستى پارتى و کاندیدەکانى بدەن. ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن، لایەنەکانى تر هەموو لە سلێمانى تاقی کراونەتەوە، هیچیان بۆ سلێمانى نەکردووە، بۆیە پێویستە ئەزموونى خزمەتگوزارییەکانى هەولێر و دهۆک بگوازرێتەوە بۆ سلێمانى".

چرا شەهید شەماڵ، کاندیدى ژمارە (١٢)ى پارتى لە بازنەى سلێمانى، بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: "کچى سلێمانى و دەوروبەریم، سلێمانى دەبوو شارێک بووایە لە جوانترین شارەکانى عێراق و کوردستان، بەڵام بەهۆى ئەو پاشاگەردانییەى لە سلێمانى هەیە، دەست گیراوە بەسەر داهاتى ناوخۆ و فەرمانگەکان، پڕۆژەى پێشکەش ناکرێت، لە پەرلەمان دەبمە نوێنەرى خەڵکى سلێمانى، جیاواز دەبم و تەنیا لە کۆبوونەوە و کارە تایبەتەکان لە هەولێر دەبم، نێشتەجێبوونم هەر لە سلێمانى دەبێت و لەگەڵ خەڵکى خۆمان دەبم".

حوسێن مام ئەنوەر، کاندیدى ژمارە (١٦)ـى لیستى ١٩٠ی پارتى لە بازنەى سلێمانى، بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: "بە پێویستم زانى یەکێک بم لە کاندیدانى پارتى، چونکە پارتی حزبێکە لەسەر هێڵى نیشتمانییە، پێمان وایە لەم سەردەمەدا پێویستە لاوان بێنە پێشەوە لە دامەزراوەکانى حکوومەت و پەرلەمان، گرنگە هاووڵاتیانى سلێمانى و گەرمیان و ڕاپەڕین دەنگ بە لیستى ١٩٠ بدەن، تاکو کێشەى ئابوورى چارەسەر بکرێت و هەلى کار بۆ لاوان بڕەخسێندرێت، هاوشێوەى زاخۆ و هەولێر، خزمەتگوزاریش لە سلێمانى بکرێت و ژێرخانى شار پەرەی پێ بدرێت".

دکتۆرە باخان ئازاد، کاندیدى ژمارە (٣)ی لیستى ١٩٠ی پارتى لە بازنەى سلێمانى، بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: "ئامانجان بەردەوامیدانە بە چاکسازیی کابینەى نۆیەم لە کابینەى دەیەمدا، لە ئەولەویەتی کارەکانمان بریتین لە: بنبڕکردنى گەندەڵى و گرنگیدان بە کەرتى تەندروستى، جیاکردنەوەى کەرتى تەندروستیى حکوومى و تایبەت، گرنگیدان بە کارمەندانى تەندروستى، دابینکردنى بیمەى تەندروستى، مافى نەخۆش و کارمەندانى تەندروستى لە ڕێگاى یاساوە فەراهەم بکەین، لایەنەکانى تر هەموو لە سلێمانى تاقی کراونەتەوە، هیچیان بۆ سلێمانى نەکردووە، بۆیە پێویستە خەڵکى سلێمانى پارتى هەڵبژێرێت و ئەزموونى خزمەتگوزارییەکانى هەولێر و دهۆک بگوازرێتەوە بۆ سلێمانى".

ئاڤان حەمە ساڵح، کاندیدى ژمارە (٤) لەسەر لیستى ١٩٠ی پارتى لە بازنەى سلێمانى، بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: "ئامانجم ئەوەیە کە بوومە پەرلەمانتار خزمەت بە لاوان و ئافرەتان و قوتابیان بکەم، هەوەها کوردستان ببێتە خاوەنى دەستوورى خۆى، پەرە بە کەرتى تایبەت بدرێت و هەلی کار بۆ قوتابییەکان دابین بکرێت پاش تەواوکردنى خوێندن، دەبێت خەڵکى سلێمانى دەنگ بە لیستى ١٩٠ بدەن، چونکە تەنیا پارتییە دەتوانێت ئارامى و ئاوەدانى بۆ سلێمانى بگەڕێنێتەوە، بۆ ئەوەى ژیانتان لە ئارامیدا بێت، دەنگ بدەن بە پارتى و کاندیدەکانى".

 

عەزیز ڕەسووڵ

 

هەواڵی پەیوەندیدار