ڕاگه‌یه‌ندراوێک له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمى كوردستان، له بارەی پێشهاته سه‌ربازییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێ، به نیگه‌رانییه‌كى زۆره‌وه له پێشهاته سه‌ربازییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ڕوانین.
دەقی ڕاگەیانراوەكەی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان:
به نیگه‌رانییه‌كى زۆره‌وه له پێشهاته سه‌ربازییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ئامانجگرتنى سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌میندارى گشتیى حیزبوڵڵاى لوبنانى و یاوه‌رانى ده‌ڕوانین. پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌كه‌ین و هاوخه‌میانین.
ئەم پێشهاتانه مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دروست دەکەن. هۆشداری دەدەین کە بەردەوامیى ئه‌م دۆخه تەنیا کارەسات و ماڵوێرانیی زیاتری بۆ هه‌موو لایه‌ك به‌بێ جیاوازى لێ دەکەوێتەوە. بۆیە داوا لە هەمووان دەكه‌ین به دانایى و دانبه‌خۆداگرتن، ڕێگه له تێکچوونی دۆخەکە بگرن و سەقامگیریی ناوچەکە بپارێزن.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمى كوردستان
2024/9/29




