دکتۆر مەردان خدر: بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی بدەن

ئاکرێ-KDP.info- ئەمڕۆ لە گوندی شەرمن لەسنووری قەزای ئاکرێ ئاھەنگێکی گەورەی جەماوەری بۆ سەرخستنی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو، لەو ئاھەنگەدا بەرپرسی لقی ٩ی پارتی گوتی، بۆ شکست ھێنان بەپیلانی دوژمنانی کورد و کوردستان و پاراستنی دەستکەوتەکان دەنگ بەلیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.
دکتۆر مەردان خدر، بەرپرسی لقی ٩ی پارتی، لە ئاھەنگێکی جەماوەری بۆ سەرخستنی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی شەرمن لەسنوری قەزای ئاکرێ گوتی: ھەڵبژاردنی ئەمجارە بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان گرنگ و تایبەتمەندیەکی گرنگی ھەیە لەبەر ئەوەی دوژمنانی کورد و کوردستان دەزانن پارتی لاواز بێت ھەرێمی کوردستان لاوازدەبێت، بۆیە ھەموو ھەوڵەکانیان ئەوەیە ھەرێمی کوردستان لاواز بکەن.
بەرپرسی لقی ٩ی پارتی گوتیشی: پێویستە میللەتی کورد ئەمجارە بەھۆشیاری و دیراسەتکراوی بچێتە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگ بە بەھێزبوونی کوردستان بدەن و دەنگ بە پاراستنی دەستکەوتەکان بدەن و دەنگ بەو لیستە بدەن دەتوانێت دەستکەوتی گەورەتر بۆ ھەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستان بەدەست بێنن، ھاوکات ڕۆژانە دەبینین تەنیا ئەو حیزب و لیستەیە و لەناو حکوومەتیش ئەو بەرگری دەکات و ڕێگری دەکات پیلانی دوژمن سەرنەگرێت.
بڵند ئیبراھیم





