كاندیدانی بازنەی هه‌ولێر بۆ KDP: وەک رابردوومان، بۆ داھاتوشتان جێگەی متمانە و دڵنیایین

هه‌ولێر-KDP.info- لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، لیستی پێشمه‌رگه و خانه‌واده‌ی شه‌هیدانه و كاندیدانی بازنه‌ی هه‌ولێر، به‌ڵێن ده‌ده‌ن "جێی متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بن".
لاتاو بارزان مه‌لا خالید، كاندیدی ژماره 55ی لیستی 190ی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: په‌یامی من بۆ ده‌نگده‌ران هه‌مان په‌یامی پارتیمانه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵێن به ده‌نگده‌ران ده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر متمانه‌مان پێبده‌ن ئه‌وا له خولی داهاتووی په‌رله‌مان به هه‌موو توانایه‌ك كار بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری هاووڵاتییان ده‌كه‌ین، خۆمان له ده‌نگده‌ران نادزینه‌وه و لە هەموو قۆناغەکان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆمان ده‌بین.
سه‌یران حه‌مید ئه‌فه‌ندی، كاندیدی ژماره 32ی لیستی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: لیستی پارتی لیستی پێشمه‌رگه و شه‌هیدانه، داوا له ده‌نگده‌ران ده‌كه‌م له سنووری پارێزگای هه‌ولێر لیستی 190ی پارتی هه‌ڵبژێرن، چونكه هه‌ر پارتی زامنی گه‌ره‌نتی مافی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، منیش وه‌ك سه‌یران ئه‌فه‌ندی .. كچی مامۆستا حه‌مید ئه‌فه‌ندی پێشمه‌رگه و شۆڕشگێڕ، به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ر ڕێبازی باوكم بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان.
د.ته‌حسین مزوری، كاندیدی ژماره 14 ی لیستی پارتی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ده‌نگدان به لیستی 190ی پارتی وه‌فادارییه بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی، به‌هۆی پسپۆرییەوە .. به‌نده ئه‌گه‌ر بچمه په‌رله‌مان كار ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی كشتوكاڵ بكه‌ینه سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ هه‌موو تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه و كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌بوژێنینه‌وه.
د.دیلمان ئازاد خۆشناو، كاندیدی ژماره 22 ی لیستی 190ی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: شانازییە بۆ به‌نده كاندیدی لیستی 190ی پارتیمه، ده‌مه‌وێ له‌ڕێگه‌ی پارتییه‌وه بچمه په‌رله‌مان و خزمه‌ت بكه‌م، به‌تایبه‌تی كار بۆ باشتركردنی سیسته‌می ته‌ندروستی ده‌كه‌م، جیێ متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بم بۆ چوار ساڵی داهاتوو.
کاندیدانی بازنەی ھەولێری پارتیمان دەڵێن، وەک چۆن خەڵکی ئێمە لە رابردوومان دڵنیان، وەھایش لە داھاتوو جێگەی متمانەو دڵنیایی خەڵکی ھەولێر و کوردستان دەبین.
قائید میرۆ




