٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگه‌یاندنی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (٦١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئێزگەکە کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پیرۆزباییەکەیە.

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و هونەرکاران لە ئێزگەی دەنگی کوردستان

لەبیرەوەری (٦١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی هێژا و بیسەرانی ئازیزی ئێزگەکە دەکەین، دەستخۆشی لە کار و چالاکییەکانتان دەکەین، هیواخوازین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو ڕوویەکەوە پــتر بەرەو پێش بچن.

ئەمساڵ، لەکاتێکدا پیرۆزبایی دامەزراندنتان لێ دەکەین، یادەکە ئاوێتەیە بە بانگەشەی لیستی ۱۹٠ی پارتیمان و هەڵمەتی بێ وچانتان لەم پێناوەدا دەمانباتەوە یادگارییەکانی ڕۆژانی پیرۆزی خەبات و تێکۆشان لە پێناوی ئەوەی ئەمڕۆ بەدیهاتووە.

ئێزگەی دەنگی کوردستان کە بەبڕیاری (بارزانی نەمر) دامەزرا، دەستکەوتێکی دیکەی نێو بواری ڕۆژنامەوانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمانە، هەروەها قوتابخانەیەکی پێگەیاندنی کادیر و ڕۆژنامەوانانی بواری میدیا و ڕاگەیاندنە. لەسەرینی ئەمەوە ڕۆڵ و کاریگەری ئەم کەناڵە ڕادیۆییە وەک هەمیشە بایەخدار و گرنگە بۆ پێشخستن و خزمەتکردنی بزاڤی میدیایی.

ئێزگەی دەنگی کوردستان، وەک ئێزگەیەکی خاوەن ئەزموون، هەمیشە سەکۆ و دەنگێکی ڕاستەقینە بووە و گوزارشتی لە خواست و ویستی خەڵک و پێکهاتە جیاجیاکانی کۆمەڵگەکەمان کردووە و پیشەییانە و بەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵ هەواڵ و ڕووداوەکان کردووە. 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

 

٢٨ی ئەیلوولی 

هەواڵی پەیوەندیدار