کاندیدانى بازنەى هەڵەبجە بۆ KDP: نابێت ئیتر هەڵەبجە پەراوێز بخرێ

هەڵەبجە-KDP.info- کاندیدانى لیستى ١٩٠ی پارتى لە بازنەى هەڵەبجە دەڵێن، پارتى و سەرکردایەتییەکەى هەموو کات لەگەڵ هەڵەبجە ڕاستگۆ بوون ههر بۆیه دەیانەوێت هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور لەم قۆناخە بگوازینەوە بۆ قۆناخێکی تر و دواى ٢٠-١٠ زیاتر خزمەتی هەڵەبجە بكهن.
کاندیدى ژمارە ٦ی بازنەى هەڵەبجە، سەنگەر شەهید سەردار، پهیامی له ڕێگهی ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانهوه ههیه و دهڵێ: "وهكو لیستى ١٩٠ی پارتى دەمانەوێت هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور لەم قۆناخە بگوازینەوە بۆ قۆناخێکی شارستانى و ئاوەدانى و وەک ناوچەکانى ترى کوردستان بیکەینە دەستەخوشکى شارەکانى تر، هەڵەبجە پڕۆژەکانى پارتى و ئاسۆ حاجى محەمەد بامۆکى لێ دەربکە، هیچ شتێکى تری بۆ نەکراوە دهشڵێ، پارتى ٥٠ پڕۆژەى حزبى بۆ هەڵەبجە کردووە، سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانى پڕۆژەى گرنگى بۆ هەڵەبجە ئەنجام داوە، دەمانەوێت هەڵەبجە لەو دۆخە دەرکەین".
سوندس حوسێن، کاندیدى ژمارە ٢ی بازنەى هەڵەبجە، له ڕێگهی ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانهوه دڵنیایی دهدات كه خەڵک متمانەی زۆریان به لیستى ١٩٠ی پارتی ههیه و دهنگی پێدهدهن و دهڵێ: "ئێمە لە کرۆکی نەهامەتی و ناسۆرییەکانی گەلەکەمان هەڵقوڵاوین و دەروازەیەک بووین بۆ بنبڕکردنی تاریکیی ڕێگهکان لەم ڕوانگەیەوە، وەک کاندید بەربژێرم کار دەکەم بە هەموو توانامەوە بۆ گەیاندنی خەم و داواکارییەکانی خەڵکی شارەکەم، دەستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەگرین و هاوشێوەی هەولێر و دهۆک و زاخۆ، هەڵەبجە و هەورامان ئاوەدان و گەشاوەتر دهکەین".
هاوكات خەلیل حاجى هەیاس، کاندیدى ژمارە ٣ی بازنەى هەڵەبجە، بۆ ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستان دهڵێ: "خەڵک ئێستا ڕوو لە پارتییە لەم سنوورە و دەزانن تەنیا پارتى دەتوانێت خزمەتیان بکات دهشڵێ، ئامانجمان ئەوەیە ئەو پڕۆژانەى تاکو ئێستا تەواو نەکراون، تەواویان بکەین و ئاشتى و ئارامى و خۆشگوزەرانى دەگەڕێنینهوه بۆ هەڵەبجە و هەورامان و هەلی کار بۆ لاوان فەراهەم دەكهین".
کاندیدى ژمارە ٤یش ژاکاو عەبدوڵڵا له ڕێگهی ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانهوه ڕوو له دهنگدهرانی ههڵهبجه دهكات و دهڵێ: "شەرەفى ئەندامیەتیی پەرلەمانم پێ ببەخشن، ڕاستگۆ دەبم بۆ داواکانتان و جێبەجێکردنیان، بە خۆڕاگرییەوە دەمانەوێت دەستى ئاوەدانى بهێنین بۆ هەڵەبجە و هەورامان دهشڵێ، سەیرى هەڵەبجە بکەن ئەو شوێنانەى پارتى پڕۆژەى بۆ کردووە، سیماى شارى پێوە دیارە، لە ڕووى کشتوکاڵ و ئاژەڵدارى و کەرتى وەبەرهێنان دەتواندرێت کارى تێدا بکەین، بۆیه دەنگ بە لیستى ١٩٠ی پارتى و کاندیدەکانى بدەن تاکو بە کردار خزمەتتان بکەین".
عەتا ڕەئوف، کاندیدى ژمارە (٥)ی بازنەى هەڵەبجە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: "هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور ستەمیان لێ کراوە، دڵنیایی دەدەمە دەنگدەرانم، نابێت ئیتر پەراوێز بخرێن، کە ناوچەى کەلتوورى و ڕۆشنبیرى و کشتوکاڵین، مەسروور بارزانى لە کابینەى نۆیەمدا بڕیارى ئەوەی دا بەرهەمهێنەر دروست بکەین، دەبێت هەڵەبجە بگەڕێنینەوە بۆ مێژووى جوانى خۆى، بۆ سەردەمی تاهیربەگ و ئەحمەد موختارجاف و مەولەوى، پارتى بڕیاری داوە دەبێت بەقەدەر قوربانییەکانى خزمەتى بکات، لەگەڵ هەڵەبجە ڕاستگۆیە و هەموو بەڵێنەکانى جێبەجێ کردووە".
عەزیز ڕەسووڵ




