کاندیدانی بازنه‌ی هەولێر بۆ KDP: به سه‌ركه‌وتنی لیستی 190 میلله‌ت سه‌رده‌كه‌وێت

هه‌ولێر-KDP.info- كاندیدانی پارتی له بازنه‌ی هه‌ولێر، كوردستانیان دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه به سه‌ركه‌وتنی لیستی 190ی پارتی میلله‌ت سه‌رده‌كه‌وێت ده‌شڵێن، پارتی پلانێكی تۆكمه‌ی هه‌یه بۆ چوار ساڵی حوكمڕانیی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر پارتیش بووه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی كوردستان و كاروانی ئارامی و ئاوه‌دانیی كوردستانیش درێژه پێده‌ده‌ین.
كاندیدی ژماره 18ی لیستی 190ی پارتی، د. خۆشناو عاقوبانی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: "ئێمه وه‌كو پارتی ناوبانگمان به‌وه ده‌ركردوه ئه‌من و ئاسایش بۆ خه‌ڵكی فه‌راهه‌م ده‌كه‌ین و پارتی له‌هه‌ر شوێنێك بێت ئه‌وه گومانی تێدا نییه سه‌قامگیری له‌وێیه ده‌شڵێ، با خه‌ڵك بڕیار بدات چیمان كردووه بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و پاراستنی هاووڵاتیان، بۆیه داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌م متمانه بده‌ن به لیستی 190ی پارتی تا له داهاتوودا ئارامیی زیاتریان بۆ مسۆگەر ببێت".
له هه‌مان كاتدا سولحی مه‌جید مزووری، كاندیدی ژماره 33 له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه باسی پلانی چوار ساڵی داهاتووی پارتی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: "پارتی پلانێكی تۆكمه‌ی هه‌یه بۆ چوار ساڵی حوكمڕانیی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رچه‌نده زۆر كراوه و پڕۆژه و ده‌ستكه‌وتی زۆریش تۆمار كراون، به‌ڵام هێشتا زۆریش ماوه ئه‌نجامی بده‌ین بۆ خه‌ڵكی كوردستان، له هه‌موو كه‌رت و بواره‌كاندا پڕۆژه و پلانی ستراتیژی ئاماده كراون و ده‌نگده‌ران دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه لیستی 190، لیستی سه‌رۆك بارزانی و خوێنی شه‌هیدانه، به سه‌ركه‌وتنی لیستی پارتی میلله‌ت سه‌رده‌كه‌وێت".
د. مه‌هاباد سه‌عدی، كاندیدی ژماره 59 بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ده‌نگدانی ئه‌مجاره چاره‌نووسسازه و داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌م رۆژی ده‌نگدان بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به لیستی 190ی پارتی بده‌ن، چونكه ده‌نگدانه به ئاشتی و ئاوه‌دانی، هیوادارم خه‌ڵك خۆی به خاوه‌نی قه‌زیه‌كه بزانێت و به‌شداریی هه‌بێت، به هۆی پسپۆڕیی خۆم ئه‌گه‌ر بچمه په‌رله‌مان ئه‌وه به‌گوێره‌ی ئه‌و پسپۆڕییه‌ی خۆم خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م".
كاندیدی ژماره 64یش هاوار محه‌مه‌د، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "ده‌نگدان به پارتی، ده‌نگدانه به ئاوه‌دانی و پێكه‌وه‌یی، له ماوه‌ی رابردوودا پارتی تاكه لایه‌نی سیاسی بووه له به‌رەی جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری هه‌رێمی كوردستان بووه، پارتی له ڕیزی پێشه‌وه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی كوردستان بووە و كاروانی ئارامی و ئاوه‌دانیی كوردستانیش درێژه‌ی پێده‌درێت، کە بێگومان ده‌نگی زیاتر بۆ لیستی پارتی، گه‌ره‌نتیی ژیانێكی باشتر و پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانی به‌دوادا دێت".
قائید میرۆ




