کاندیدانی بازنهی دھۆک ئامانجی چوونه پەرلەمانیان له ڕێگهی KDPیهوه ئاشكرا دهكهن

دھۆک-KDP.info- کاندیدانی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی دھۆک دەڵێن، ئێمە بۆ خزمەتکردنی خهڵك و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری کوردستان دەچینە پەرلەمان دهشڵێن، بەپێی مێژووش ھەر پارتی خەباتی لەپێناو مافی خەڵک و کوردستان کردووە و دەستکەوتەکانیش بەرھەمی خوێنی شەھیدان و پارتی بووە.
ئەیووب وەیسی سوورچی، کاندیدی ژمارە ٣ لە بازنەی دھۆک، له ڕێگهی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانهوه گوتی: ئێمە بۆ خزمەتکردنی خهڵك و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری کوردستان دەچینە پەرلەمان، لهبهر ئهوهی چەندی پارتی بەھێز بێت دەستکەوتەکان زیاتر پارێزراو دەبن، ئێمهی پارتیش بەڵێن دەدەین بە کردار کار بکەین و زیاتریش خزمەتی خەڵک بكهین.
هاوكات کاندیدی ژمارە ١٢، جابر مەلا محەممەد ئەمین زێباری، ئامانجی چوونی بۆ پەرلەمان له ڕێگهی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دهخاتهڕوو و دهڵێ، ئامانجی ئێمە لە چوونمان بۆ پەرلەمان، بۆ ئەوەیە خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەین و کار لەسەر داواکاریی خەڵک دەکەین بۆ چارەسەریی کێشەكان، بۆیە دەبینە جێگەی متمانەی خەڵک و دەنگدەری خۆمان و خزمەتکردنیان بە ئەرکی خۆمان دەزانین.
کاندیدی ژمارە ١٩، دلڤین شەماڵ ئاکرەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بەھۆی ئەوەی بە شێوەی مەیدانی کارم کردووە و ھەمیشە لە خەڵک نزیک بووم، بچمە پەرلەمانیش نزیکترین کەس دەبم لە خەڵکی خۆمان و لەمڕۆ بەدواوە زیاتر کار دەکەم بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئافرەتان و کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری و دروستکردنی ھەلی کار بۆ دەرچووان، بۆیە لە پەرلەمانی کوردستان کار دەکەین بۆ پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکان و بەرگریکردن لە مافی خەڵک.
کاندیدی ژمارە ٤١یش، مێڤان محەممەد سەعید زێباری، ئامانجی خۆکاندیدکردنی لەسەر لیستی ١٩٠ی پارتی له ڕێگهی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشكرا دهكات و دهڵێ، ئامانجی من لە خۆکاندیدکردن لەسەر لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرگریکردنە لە مافی خەڵک و خزمەتکردنی کەسوکاری شەھیدان و پێشمەرگە و پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکان کە بە خوێنی شەھیدان بەدی ھاتوون، ھەروەھا دەڵێت، بەپێی مێژوو ھەر پارتی خەباتی لەپێناو مافی خەڵک و کوردستان کردووە و دەستکەوتەکانیش بەرھەمی خوێنی شەھیدان و پارتی بووە.
بڵند ئیبراھیم




