ماڵپەڕی KDP ئامارێکی تری پڕۆژەکانی حکوومەت لە پارێزگای دھۆک بڵاو دەکاتەوە

دھۆک-KDP.info- بەپێی ئامارێکی تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دھۆک، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆمەڵێک پڕۆژەی ستراتیژی جێبەجێ کردووە. ئەمانەی خوارەوە بەشێکن لە گرنگترین ئەو پڕۆژانە:
- پڕۆژەی دووسایدی ڕوڤیا بۆ کۆپاڵ بەدرێژایی ٢٢کم بە گوژمەی ١٠٣ ملیار و ٢٩٩ ملیۆن دینار کە ڕێژەی ئەنجامدانی ١٠٠% و ئێستا لە خزمەت ھاووڵاتییاندایە و پڕۆژەکە پێکدێت لە دووساید و دوو پردی پیادە و پردی چەمە و شەش ئۆڤەر پاس.
- پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگای قەرەناز بۆ دارەتوو بۆ ڕوڤیا بەدرێژایی ٤٦کم بە گوژمەی ١٩ ملیار دینار و ڕێژەی ئەنجامدانی ١٠٠% تەواو بووە و لە خزمەت ھاووڵاتییاندایە و پڕۆژەکە پێکدێت لە دروستکردنی ڕێگا کە ٢٥ گوند سوودی لێ وەردەگرن.
- پڕۆژەی ئاوی خاپوور لە ناحیەی باتیفا بە گوژمەی ٥ ملیار و ٩٠٤ ملیۆن دینار کە پێکدێت لە چوار یەکەی چارەسەری ئاوی خواردنەوە بە قەبارەی ٨٠٠ مەتر سێجا لە کاتژمێرێکدا و تۆڕی سەرەکیی گەیاندنی ئاو بۆ پڕۆژەی عەبارکردن.
- پڕۆژەی بینای بەڕێوبەرایەتیی پاسەپۆرتی ئاکرێ بە گوژمەی ١ ملیار و ٣١٩ ملیۆن دینار کە بەڕێژەی ١٠٠% تەواوبووە و بیناکەش لە دوو نھۆم پێکدێت و ڕێگای سەرەکی بۆ بیناکە دەچێت و گۆڕەپانی کابینەی بەڕێوەبردنی کاروبارەکان و پێشکەشکردنی پاسپۆرت.
- پڕۆژەی ستراتیژی ئاوی ئاکرێ بە گوژمەی ١٠٩ ملیار و ٢ ملیۆن دینار کە سێ یەکەی چارەسەری ئاوی خواردنەوە بەقەبارەی ٣ ھەزار مەتر سێجا لە کاتژمێرێک لەخۆ دەگرێت و پێنج خانەی ستافی جێگیر و تۆڕی گواستنەوەی ئاو بۆعەبارەکان بەقەبارەی ٣ و ٤ و ٥ و ٦ ھەزار مەتر سێ جا.
- پڕۆژەی ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاسی شەقامی بارزان لە سەنتەری شاری دھۆک بە گوژمەی ٦٨ ملیار و ١٤٨ ملیۆن دینار کە بەڕێژەی ١٠٠% تەواو بووە و پڕۆژەکە پێکدێت لە ١ ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس لە فەرماندەی دھۆک و ٢ ئەندەرپاس لە نزیک ھۆتێلی ڕیکسۆس و ١ یوتێرن لە نزیک قوتابخانەی سەفین و شەقامی خزمەتگوزاری.
- پڕۆژەی نەخۆشخانەی ١٠٠ قەرەوێڵەیی شێلادزێ لە قەزای ئامێدی بە گوژمەی ٦٤ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار، پڕۆژەکە پێکدێت لە نەخۆشخانەی سەرەکیی ٤ نھۆمی لەگەڵ بەشی فریاکەوتن و شوێنی مانەوەی پزیشک و شوێنی نیشتنەوەی ھەلیکۆپتەر و پارکی ئۆتۆمبێل و شوێنی سەوزایی و ڕووبەری گشتیی پڕۆژەکە ٤٣ ھەزار مەتر دووجایە.
- پڕۆژەی نەخۆشخانەی مێشک و ئێسک لە سەنتەری دھۆک بە گوژمەی ٥ ملیار و ٨٠٢ ملیۆن و ٨٩٦ ھەزار دینار و پڕۆژەکە پێکھاتووە لە نەخۆشخانەی سەرەکی کە چوار نھۆمە و کارگەی ئۆکسجین و نایترۆجین و گازی پزیشکی و پارکی ئۆتۆمبێل و شوێنی سەوزایی و ڕووبەری نەخۆشخانە ١ ھەزار و ١٠٠ مەتر دووجایە.
- پڕۆژەی دروستکردنی سایلۆی بەردەڕەش لە ناحیەی ڕوڤیا بە گوژمەی ١٧ ملیار و ٩٤٨ ملیۆن دینار و ڕێژەی تەواوبوونی ١٠٠% و پڕۆژەکە پێکدێت لە سایلۆی عەبارکردنی گەنم و بینای کارگێڕی و کۆنتڕۆڵ و عەبارکردنی کەلوپەل و خانی فەرمانبەران ژمارە شەش و تاقیگە و ڕووبەری گشتی پڕۆژەکە ٣١ دۆنمە.
جێگەی ئاماژەیە، ئەمانە بەشێکن لە پڕۆژە گرینگەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە سنووری پارێزگای دھۆک ئەنجامی داون و زۆرینەشیان تەواوبوونە و کەوتوونەتە خزمەت ھاووڵاتییانەوە.
بڵند ئیبراھیم




