٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاندیدانی بازنەی سلێمانی بۆ KDP: دەمانەوێ دەنگ و ڕەنگ و ھاواری سلێمانی بین

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- کاندیدانی لیستی ١٩٠ی پارتی لە بازنەی سلێمانی دەڵێن، سلێمانی شایانی ئاوەدانی و ئارامیی زیاترە، خەڵک دروشمی بریقەداری ناوێ، خزمەتگوزاری و ئارامی و ئاسایش و نان و ئازادیی دەوێ. دەشڵێن، ئێمە وەک پارتی ھەڵگری ئەو بەرپرسیارەتییەین و داوا لە خەڵکی ئەو شارە مەزنە دەکەین دەنگ بدەن بە لیستی ١٩٠، لیستی ئاوەدانی و ئارامی و پێکەوەیی.

کاندیدی ژمارە ٢١ لە بازنەی سلێمانی، ژاڵە شەھید خاڵە عەفان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت: سلێمانی شایانی ئاوەدانی و ئارامی و خزمەتە و ئێمە وەکو کاندیدانی لیستی ١٩٠ی پارتی لە بازنەی سلێمانی، دەمانەوێ دەنگ و ڕەنگ و ھاواری سلێمانی بین.

‏‎ھاوکات کاندیدی ژمارە ٦٥ی پارتی، مامۆستا ھەرێم شێخ جەمال گڵەزەردە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ئێمە دەمانەوێ شاری سلێمانی لە چەقی ململانێی ناتەندروست بێنینە دەرەوە، چونكه‌ خەڵکی سلێمانی دروشمی بریقەداری ناوێ، به‌ڵكو خزمەتگوزاری و ئارامی و ئاسایش و ئازادیی دەوێ ده‌شڵێ، ئێمە وەکو پارتی ھەڵگری ئەو بەرپرسیارەتییەین و داوا لە خەڵکی ئەو شارە مەزنە دەکەین دەنگ بدەن بە لیستی ١٩٠، لیستی ئاوەدانی و ئارامی و پێکەوەیی.

مامۆستا ھێمن کەمال عوزێری، کاندیدی ژمارە ٦٨ی لیستی ١٩٠ی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمە دەمانەوێ ویست و خەونی گەنجانی شارەکەمان بێتە دی و لە پەرلەمان کۆمەڵێک پڕۆژەیاسا بچێتە بواری پەسەندکردن کە جیلی زێد خۆی تێدا ببینێتەوە و داھاتووی ئەم وڵاتەی لەسەر بنیات بنرێ ده‌شڵێ، دەمانەوێت ئەو یاسایانە پەسەند بکەین تایبەت بە لاوان تا لە پڕۆسەیەکی سیاسیی تەندروست و مۆدێرن ڕۆڵی خۆیان بگێڕن، داواش لە گەنجان و چین و توێژەکانی دەڤەری سلێمانی دەکات،  دەنگ به‌ لیستی ١٩٠ی پارتی بدەن بۆئه‌وه‌ی نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی ویستەکانیان بن.

 

سەلاح جەلال

 

هەواڵی پەیوەندیدار