ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ستراتیژی له زاخۆ جێبه‌جێ ده‌كرێن

زاخۆ- kdp.info- له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ستراتیژی ده‌چنه بواری جێبەجێكردن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی زاخۆش ده‌ڵێ: پڕۆژه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ده‌رفه‌تی كار ده‌بێت.
جگه‌رخوێن تاهر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی زاخۆ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ستراتیژی له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ جێبه‌جێ ده‌كرێن کە پڕۆژه‌ی زۆر ستراتیژین و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بووژانه‌ی ئیداره‌كه ده‌بێت، له سنووری ناحیه‌ی ڕزگاری دوو پڕۆژه جێبه‌جێ ده‌كرێن، ئه‌وانیش دروستكردنی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی شه‌كر و پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وتن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی زاخۆ گوتی: هه‌ر لە زاخۆ دوو وێستگه‌ی كارۆ ئاوی جێبه‌جێ ده‌كرێن كه توانای به‌رهه‌مهێنانی 100 مێگاوات كاره‌بایان هه‌یه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری ناوازه له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی (زاخۆ- دهۆك) جێبه‌جێ ده‌كرێن، چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌یش بۆ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ بەڕێگاوەن.
جگه‌رخوێن تاهر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: دوای ته‌واوبوونی ئه‌و پڕۆژانه و چه‌ندان پڕۆژه‌ی دیكه كه ئێستا كاریان تێدا ده‌كرێت كاریگه‌رییان له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی ئیداره‌كه‌مان ده‌بێت، له‌وانه، په‌یداكردنی هه‌لی كار و پڕكردنه‌وه‌ی بازاڕی ناوخۆ و راكێشانی گه‌شتیاری زیاتر بۆ زاخۆ.
قائید میرۆ




