ڕێبوار بابكه‌یی: پارتی ده‌یه‌وێ به‌رپرسیاریه‌تی بۆ ئیداره‌دانی وڵات وه‌ر بگرێته‌وه

هه‌ولێر -kdp.info- به‌رپرسی لقی 10ی پارتی ده‌ڵێ: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌نگی مه‌حه‌كه و نه‌خشه‌ی هێزه سیاسییه‌كان دووبارە داده‌ڕێژێت.
د.ڕیبوار بابكه‌یی، به‌رپرسی لقی 10ی پارتی له میانه‌ی به‌شداریكردنی له سیمینارێكی لقی 6ی ئه‌وروپای پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبه‌ر ته‌نیا ڕووداوێكی دیموكراسی نابێت كه گوزارشت لە چوونی خه‌ڵك بۆ ده‌نگدان بکات، به‌ڵکو 20ی ئۆكتۆبه‌ر ڕووداوێكی سیاسی ده‌بێت و هێز و توانای پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان داده‌ڕێژێته‌وه، ئه‌نجامی نه‌خشه و هێزی لایه‌نه سیاسییه‌كان جیاواز ده‌بێت له‌گەڵ پێش 20ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ هێزه‌كانی دیكه بریتی بێت له به‌شداری سیاسی، ئه‌وه بۆ ئێمه وەک پارتی به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی مێژووییه.
به‌رپرسی لقی 10ی پارتی گوتیشی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره جیاواز ده‌بێت له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردووی هه‌رێمی كوردستان، بۆیە بۆ ئێمه وه‌ك پارتی ته‌نیا به‌شداریكردنی پرۆسه‌كه نییە، ئێمە ناچینه ناو هه‌ڵبژاردنێك تەنیا بۆ به‌شداریكردن، به پێچه‌وانه‌وه ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه، جارێكی دیكه به‌رپرسیارییه‌تی وه‌ر بگرینه‌وه، یه‌كێك له جیاوازییه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دی بۆ پرۆسه‌ی حوكمڕانی و به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌یه هێزه‌كانی دیكه ده‌یانه‌وێ له‌ڕێی سندوقی ده‌نگدانه‌وه پۆست به‌ده‌ست بێنن، پارتیش ده‌یه‌وێ به‌رپرسیاریه‌تی بۆ ئیداره‌دانی وڵات وه‌ر بگرێته‌وه.
د.ڕێبوار بابكه‌یی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: له دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕوانن هه‌وڵ و بزاڤی پارتی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان بۆ ئه‌وه بووه مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكرێت، هیچ هێزێكی سیاسی خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌و بابه‌ته نه‌داوه، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌نگی مه‌حه‌كه، له نێوان ئه‌وه‌ی كێ ده‌سه‌ڵاتداری و خزمه‌تكردنی كوردستان دەکات و كێش فێرکارێکی سیاسی هەبووە و خه‌ڵكی كوردستانی به لاڕێدا بردووه.
قائید میرۆ




