٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جووتسایدی سپیلک. خەلیفان بە گوژمەی 64 ملیار دینار تەواو کرا

سەرچاوە: KDP.info

خەلیفان-KDP.info-  پرۆژەی جووتسایدی سپیلک- خەلیفان، یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران؛ کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە 15 ی ئەیلوولی 2022، بەردی بناغەی دانا و ئێستا تەواو بووە.

درێژیی ڕێگەکە 8.5 کیلۆمەترە، لە پێچەکانی ڕێگەی سپیلکەوە دەست پێ دەکات، تا دەگاتە دەروازەی شارەدێی خەلیفان و بە گوژمەی 64 ملیار دینار جێبەجێ کراوە.

بەشێک لە هاووڵاتییان دەڵێن: "دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین؛ جووتسایدکردنی ڕێگەکە وای کردووه بە ئاسانی بتوانین هاتوچۆ بکەین".

ڕێگەی سپیلک- خەلیفان، بەشێکە لە ڕێگەی سەرەکیی نێوان هەولێر و سۆران، بە جووتسایدکردنی ڕێگەکە، ئاسانکاریی زۆر بۆ هاووڵاتییان، گەشتیاران و بازرگانی دەکات.

ئەم پرۆژەیە یەکێکە لەو 585 پرۆژە گرنگەی ڕێگەوبان، کە لە کابینەی نۆیەم تەواو کراون؛ بەشێكە لە ڕێگەی هامڵتۆن كە دەروازەی سنووریی حاجیئۆمەران بە پارێزگای هەولێر دەبەستێتەوە و دەبێتە هۆکارێک بۆ بووژانەوەی کەرتی بازرگانی و گەشتیاریی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

هەواڵی پەیوەندیدار