٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"حکوومەتی ھەرێم رێگای بۆ ٢٨٥ گوند دروست کردووە"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: لەپێناو گرینگیدان و ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای ٢٨٥ گوندی بە گوژمەی ٢٥ملیار و ٨٢٦ملیۆن دینار دروست کردووە.

د.ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بۆ گرینگیدان بە ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان و لەپێناو ھاندانی مانەوەی دانیشتوانی گوندەکان و ڕێگریکردن لە کۆچی پێچەوانە، لە گوندەوە بۆ شار و شارۆچکەکان، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای ٢٨٥گوندی بە گوژمەی ٢٥ملیار و ٨٢٦ملیۆن دینار دروست و قیڕتاو کردووە، کۆی کاری ڕێگاکانیش بەم شێوەیە بووە، "لە ھەولێر ڕێگای ٦٠ گوند، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕێگای ١٦ گوند، لە سلێمانی ٩٥ گوند، لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ٣٥ گوند، لە ئیدارەی راپەرین ٤٠ گوند و لە ھەڵەبجە ١٧ گوند و لە دھۆک ٢٢ گوند ، کە کۆی گشتی دەکاتە  ٢٨٥ گوند بە گوژمەی ٢٥ملیار و ٨٢٦ملیۆن دینار. "

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار