لەبەر ئەم ھۆکارانە دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دەدەین

ھەولێر-KDP.info- چین و توێژەکانی ھەرێمی کوردستان، دوای دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، باسی ھۆکارەکانی دەنگدان و ھەڵبژاردنی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن و دەڵێن، لە پێناو بەدەستھێنانی مافەکانی گەلی کورد و پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان، دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین.
عومەر شەھید ھوجام سورچی، کوڕی یەکەم شەھیدی شەڕی داعش، کە بە شێوەیەکی دڕندانە لە مووسڵ شەھید کرا، له ڕێگهی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانهوه، داوا دەکات دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، چونكه تاکە لیستە بتوانێت ھەرێمی کوردستان بە ئارامی و سەقامگیری بھێڵێتەوە و خەونی كوردستانیان بەدی بهێنێت.
رەوەز گۆرانیش، کە گەنجێکی چالاکە و لە بواری لاوان کار دەکات، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دهڵێت: دهنگ به لیستی ١٩٠ی پارتی دهدهم، چونكه لیستی خۆڕاگری و ھەڵگری خواستهكان و زامنی پاراستنی دەستکەوتەکانی قەوارەی ھەرێمی کوردستانە.
رێکان کەمال، رۆژنامەنووس و فەرمانبەر دهڵێ، دڵخۆشم له ڕێگهی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانهوه پشتگیریی خۆم بۆ لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان دهرببڕم، چونكه پارتی دیموكراتی كوردستان، پارتێکی نیشتیمانییە و بڕوای تەواوی بە مافی مرۆڤ و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و ئازادیی تاک و مافی نەتەوەیی کورد و نەتەوەکانی دیکەش ھەیە، کە ماوەی ٧٨ ساڵە بەبێ وچان خزمەت و خەبات دەکات.
سەعید حازمیش، کە پیشەی قوتابییە، له ڕێگهی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانهوه ئهوه ڕوون دهكاتهوه كه بۆ دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان دهدات و دهڵێ، لەبەر ئەوەی پارتی لە یەکەم رۆژی دامەزراندنییەوە خەبات و قوربانیی زۆری داوە لە پێناو بەدەستھێنانی مافی گەلی کورد و ھەمیشەش داکۆکی لە پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان کردووە.
بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٠/١٠/٢٠٢٤ بەڕێوە بچێت و پارتی دیموکراتی کوردستانیش بە دروشمی (ئارامی و ئاوەدانی، پێکەوەیی و خۆڕاگری)، بەشداری لەو ھەڵبژاردنەدا دەکات.
بڵند ئیبراھیم




