نێچیرڤان بارزانى لهگهڵ باڵیۆزى فهڕهنسا كۆبووهوه

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٤/٩/٢٥ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد.
لە دیدارێکدا پەیوەندییەکانی فەڕەنسا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان، دوا پەرەسەندنەکانی گفتوگۆی ھەولێر ـ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، دۆخی ھەرێمی کوردستان و ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تاوتوێ کران.
ھەردوولا ھاوڕا بوون لەسەر ئەوەی دەرفەت و زەمینەی برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی فەڕەنسا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بوارەکان بەتایبەتی لە بواری ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و ئابووریدا لەبارە. لەمبارەیەوە بیروڕایان دەربارەی دەرفەت و ھەنگاوەکان و ھاریکاریی ھاوبەشییان، گۆڕییەوە.
لە دیدارەکەدا کە بەڕێز کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە ھەرێمی کوردستان، ئامادە بوو، وێڕای داکۆکیکردن لە گرنگیی ھەڵبژاردن بۆ ھەرێمی کوردستان، ھیوایان خواست بانگەشەیەکی ئارام و پرۆسەی دەنگدان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبچێت.
دۆخی ناوچەکە بەگشتی و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی ھاوبەش، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.




